دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی هەرێمی بۆ 26ی ئەم مانگە دواخست

‌دادگای فیدراڵی عیراق

وێستگه‌نیوزـ

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دانیشتنی هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێمی بۆ 26ی ئەم مانگە دواخست.


دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم کۆبووەوە و بڕیاریدا دادگاییکردنەکە بۆ رۆژی 26ی ئەم مانگە دوابخرێت.

سکاڵاکان لەلایەن سروە عەبدولواحید و چوار پەرلەمانتاری دیکەی نەوەی نوێوە تۆمارکراون و پەیوەستن بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێم.

ئەمەش لەکاتێكدایە پێشتریش نەوەی نوێ داوایکردبوو کۆمسیۆنێکی بێلایەن سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات.


PM:03:13:19/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت