عومه‌ر گوڵپی: به سێ رێگه حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كرێت پاشه‌كه‌وتی مووچه بداته‌وه
وێستگه‌نیوزـ
عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌پێی راپۆرتێك كه ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، به سێ رێگه پابه‌ندكراوه كه پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بداته‌وه.
عومه‌ر گوڵپی، به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه 12 راپۆرت و كێشه‌ی دارایی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان كرابوو، له‌ناو ئه‌و راپۆرتانه‌دا به‌شێكی تایبه‌ت بووه به پاشه‌كه‌وتی مووچه.
وتیشی: "ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی دارایی له‌و راپۆرته‌كه‌دا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان كردووه و ئه‌وانیش بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان ناردووه، به سێ رێگه حكومه‌تمان پابه‌ند كردووه پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بداته‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد: هه‌نگاوی یه‌كه‌م حكومه‌ت پابه‌ندبێت به‌وه‌ی كه پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بداته‌وه و دانی پیادابینێت، مادام پێشتر ئه‌م بابه‌ته ناوی لێنراوه پاشه‌كه‌وت ده‌بێت واده‌یه‌كیش بۆ دانه‌وه‌ی دیاری بكات.
راشیگه‌یاند: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی قه‌رزارن بتوانن له‌و پاشه‌كه‌وته رسوومات و قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه، یان ئه‌وانه‌ی قه‌رزی ئاو و كاره‌بایان له‌سه‌ره له‌و پاشه‌كه‌وته بیده‌نه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌وان چاوه‌ڕوانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن كه ئاماده‌ی دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستان ببن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌ردوو كابینه‌ی هه‌شته‌م و نۆیه‌م، به لێبڕین و پاشه‌كه‌وته‌وه نزیكه‌ی دوو ساڵ پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی لایه، هاوكات بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش كه لای حكومه‌ته 14 ترلیۆن دینار ده‌كات.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەکابینەی هەشتەم و نۆیەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بە پاساوی نەبوونی پارە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەناوی جیاواز مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی بڕی لە ژێر ناوی پاشەکەوت و لێبڕیندا بەناوی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی داراییەوە و تا ئێستاش هیچ کاتیک ئامادە نەبووە لێپرسراویەتی پاشەکەوتی موچەی موچەخۆران بگرێتە ئەستۆ.
PM:01:31:19/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 2324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت