وێستگەنیوز_
ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاندووە، "ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی خاکی ئۆکرانیا لە دەست رووسیا."
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، دوای ئەو پێشڕەوی و سەرکەوتنەی لەماوەی رابردودا بەدەستیانھێنا، ھێرشی پێچەوانە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شار و شارۆچکەکان بەردەوامە و بە خێرایی بەرەو باکوری رۆژھەڵاتی وڵاتەکە دەڕۆن.
ئاماژەی بەوەشکردووە،، ئەو پێشڕەوییە ئامادەکاری بووە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شارە سەرەکییەکانی ماریۆپوڵ و میلی توپۆڵ و خیرسون، بەڵێنیشیدا بە کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ئۆکراین.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە تائێستا ئۆکراین زیاتر لە شەش ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە باشوری رۆژھەڵاتی وڵاتەکە لە دەستی روسیا کۆنترۆڵکردۆتەوە.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیاش دەڵێت، روسیا بە ئامانجکردنی ژێرخانی مەدەنی بە موشەکی دوورمەودا بە درێژایی ھەفتەی رابردوو زیاترکردووە.
AM:11:02:19/09/2022
ئهم بابهته 784
جار خوێنراوهتهوه