كازمی دهچێته ئهمریكا و چاوی به بایدن دهكهوێت
وێستگه نیوزـ
بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری نیویۆرك، بڕیارە سبەینێ دووشەمه، مستەفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عێراق سەردانی ئەمریكا بكات و چاوی بە ژمارەیەك سەرانی وڵاتان بكەوێت، لەوانە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا.
بەپێی سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراق، مستهفا كازمی لهو سهردانهیدا هەوڵ دەدات پەرەسەندنەكانی سیاسی و دۆخی تەناهی و ئابووریی عێراق لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوتوێ بكات و بۆچوونی ئەوان سەبارەت بەو تەنگژانەی هەن بزانێت، بەتایبەتی كە لەگەڵ سەرانی دنیا كۆ دەبێتەوە.
بەر لە سەردانهكهی بۆ ئهمریكا، ئەمڕۆ كازمی وەك فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، سەرۆكایەتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشیس نیشتمانی كرد و باسی دۆخی ئهمنی و تۆكەمكردنی پلانەكانی بۆ روبەڕوبونەوەی كێشەكان كرد.
PM:11:06:18/09/2022
ئهم بابهته 908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت