موسڵ ..داعش هێرشی كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی
وێستگه نیوز-
له ناوچه‌كانی بیابانی حه‌زه‌ر له سنوری شاری موسڵ چه‌كدارانی رێكخراوی داعش هێرشیانكرده‌سه‌ر هێزێكی حەشدی شەعبی و لەئەنجامدا ژمارەیەك چەكداری حەشد كوژران و بریندار بوون، سوپای عێراقیش هێزی زیاتری بۆ به‌رگرتن له چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرد.
میدیاكانی عیراق، لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ، ئه‌یلولی 2022 صه‌كدارانی داعش لە بیابانی حەزەڕ لەباشووری پارێزگای نەینەوا، پەلاماری هێزەكانی حەشدی شەعبییان داوەو لەئەنجامی شەڕو پێكدادان، دوو چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و 9 چەكداری دیكەش بریندار بوون.
بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەكە، هێزێكی زۆری حەشدی شەعبی و سوپای عێاق بەرەو ناوچەكە جووڵەیان پێكراوە بۆ بەهاناوەچوونی هێزەكەیان لە بیابانی حەزەڕ.
ئەو هێزەی حەشدی شەعبی كە رووبەڕووی پەلامارەكەی داعش بووەتەوە، لیوای (انصار المرجعیە)یەو ماوەیەكە لەو ناوچەیە جێگیركراوە بۆ كۆتایی هێنان بە جموجۆڵی گروپه تیرۆرستیییه‌كان.
PM:08:28:18/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت