نرخی ئایفۆن 14 راگەیەنرا

‌نرخی ئایفۆن 14 راگەیەندرا

وێستگه‌نیوزـ

ئەمشەو کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆیدا بەرهەمە نوێیەکانی نمایشکرد، یەکێک لەوانە ئایفۆن 14 کە نرخەکەی 799 دۆلارە.


لە کۆنفڕانسەکەدا زنجیرەی ئایفۆنی 14 نمایشکرد کە پێکدێن لە (ئایفۆن 14، ئایفۆن 14 پڵەس، ئایفۆن 14 پڕۆ و ئایفۆن 14 پڕۆماکس).

لەگەڵ زنجیرەی ئایفۆن 14 کۆمپانیای ئەپڵ نەوەی دەیەمی ئایپاد و ئەپڵ وۆچ سێری هەشتی نمایشکرد و ئێر پۆدس پرۆ سێکەند جەنەرەیشن نرخی هەریەکەیانی ئاشکراکرد.

بە جۆرێک نرخی ئەپڵ وۆچ سێری هەشت 249 دۆلارە بۆ جۆری "جی پی ئێس"، 299 دۆلار بۆ جۆری "جی پی ئێس لەگەڵ سیمکارد و وێنە"، ئێرپۆدس پرۆ سێکەند جەنەرەیشن نرخەکەی 249 دۆلارە.

ئایفۆن 14 نرخەکەی 799 دۆلارە و ئایفۆن 14ی پڵەس نرخەکەی 899 دۆلارە، ئایفۆن 14ی پرۆ نرخەکەی 999 دۆلارە و ئایفۆن 14ی پرۆماکس نرخەکەی 1099 دۆلارە، وابڕیارە لە 16ی ئەیلوول بخرێنە بازاڕەوە.


PM:10:11:07/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 10704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو