فیلمێکی کوردی باشترین خەڵاتی مۆنتریاڵی کەنەدی دەبات


وێستگه‌نیوزـ

فیلمی "من ناوم دێکانە" لە دەرهێنانی ئاڵا هۆشیار و بەرهەمهێنانی دەزگای میدیایی وێستگەنیوز و رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت، (C.D.O) لە فێستیڤاڵی مۆنتریاڵی کەندی خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری وەرگرت. فیلمەکە دەربارەی ئاریشەکانی ژنە لە کۆمەڵگە نەریتییەکاندا.


شایەنی باسە، فیلمەکە جگە لەو خەڵاتە، تا ئێستا حەوت خەڵاتی بۆ باشترین فیلمی دیکۆمێنتاری وەرگرتوە و خەڵاتێکی پۆستەری وەرگرتوە.

ئاڵا هۆشیار، دەرهێنەری فیلمەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، فیلمەکە پاڵێوراوە بۆ چەندان خەڵاتی تر، هەروەها سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد کە یارمەتیدەری ئەم کارە بوون، بۆ ئەوەی دەنگ و رەنگی ئەو ژنانە بن، کە دەیانەوێت بزێو و ئازاد بن و بە خوێنی خۆیان بۆ ئازادی دەجەنگن.

ئەم فیلمە باس لەو ژنانە دەکات کە بەبێ ناو لەگۆڕستان دەنێژرێن لە گۆڕستانی بێ ناوەکان، ئەم گۆڕستانە لە سلێمانیە و ئەو ژنانەی لەسەر مەسەلەی شەرەف تیرۆر دەکرێن لەوێ دەنێژران، بەڵام چیتر رێگە بەوە نادرێت.

هەربۆیە وێستگەنیوز وەک ئەرکێکی خۆی و بۆبەرگری لەو ژنانەی بەناهەق تیرۆر دەکرێن بریاریدا ئەو فیلمە بەهاوکاری رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت بەرهەم بهێنێت، بۆئەم مەبەستەش دەرهێنەر ئاڵا هۆشیاری راسپارد بەدەرهێنانی ئەو فیلمە.

نووسینی چیرۆکی دێکانی بەناهەق کوژراو بوە دەستپێکی یەکەم ژن کە ئتر چیتر ژن بەبێ ناو نەنێژرێت و بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگە بەو نەریتە نادرێت جارێکی تر.

هاوکات وێستگەنیوز وەک ئەرکێکی خۆی و بۆبەرگری لەو ژنانەی بەناهەق تیرۆر دەکرێن بریاریدا ئەو فیلمە بەهاوکاری رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت بەرهەم بهێنێت، بۆئەم مەبەستەش دەرهێنەر ئاڵا هۆشیاری راسپارد بەدەرهێنانی ئەو فیلمە.

لە8 ی مارسی ئەمساڵدا (وێستگەنیوز و سی دی ئۆ) لە هۆڵی ئەمنە سورەکە له‌ سلێمانی، فیلمەکەیان نمایشکرد کە چەندین چالاکوان و رۆشنبیر و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان ئامادەی بوون.



AM:11:34:23/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو