ئەفریقیا... باڵندە کۆچەرییەکان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە
وێستگەنیوز-
باڵندە کۆچەرییەکانی ئەفریقیا مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.
بەپێی زانیارییە زانستییەکان، بەهۆی گۆڕان لە کەش و هەوادا، لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەفریقا، ژمارەیەکی زۆر لە باڵندە، مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە. هۆکاری ئەم مەترسییەش دەگەڕێتەوە بۆ نەمانی سەرچاوەی ئاو و نەمانی شوێنی گونجاو بۆ هێلکەدانان و زۆربوون. ئەمەش وا دەکات هەندێکیان رووبەڕووی لەناوچوون ببنەوە یاخود ئاڕاستەی کۆچیان بگۆڕن.
جێگای ئاماژەیە لە 10%ی لە 2هەزار جۆر باڵندە لە ئەفریقیا، مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.
PM:02:17:20/08/2022
ئهم بابهته 4348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت