عەمار حەکیم بۆ شازادەی سعوودیە: فشاری هیچ لایەنێکی دەرەکی کاریگەری نابێت لەسەر عیراق


وێستگەنیوز_

عەمار حەکیم لەگەڵ شازادەی سعودیە کۆبوونەوە و تاوتوێی پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسی عێراقیان کرد. حەکیم دەڵێت، "گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان هۆکارە بۆ گەیشتن بە چارەسەر."

ئەمرۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی سعوودی بڵاویکردەوە، محەمەد بن سەلمان، شازادەی سعوودیە و عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی عێراق لە شاری جەدەی سعوودیە کۆبوونەوە، مەبەست لە کۆبوونەوەکەش پیشاندانی پەیوەندیەکانی نێوان سعودیە و عێراق و چەند پرسێکی گرنگی هاوبەشی نێوان هەردوولا بووە.

پاش کۆبوونەوەکە، عەمار حەکیم لە تویتەری فەرمی خۆی نووسیویەتی، لە دیداریان لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە رێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولایان دووپات کردووەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەقامگیری هەردوو دیوی کەنداو و رۆڵی عێراق لە نێوەندگیری نێوان ئێران و سعودیە و کاریگەری ئەرێنی لەوبارەیەوە بەرزدەنرخێنن.

باسی لەوەشکرد، گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان هۆکاری سەرەکییە بۆ گەیشتن بە چارەسەری رازیکەر لە قەتیسبوونی بارودۆخی سیاسی عێراق لە ئێستادا و دەشڵێت "چارەسەرەکان لە ناو عێراقدا دەمێننەوە و فشاری هیچ لایەنێکی دەرەکی کاریگەری نابێت."

عەمار حەکیم دەشڵێت، گرنگە چارەسەر دابین بکەن بۆ رازیکردنی جەماوەری عەرەب بە گشتی لە لوتکەی داهاتوویان لە جەزائیر و دڵنیاکردنەوەی ناوەندگەرایی کەیسی فەڵەستین. مایەی گرنگییە فەڵەستین وەک سیمبولی یەکێتی گەلی عەرەبی بمێنێتەوە."


PM:03:31:19/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو