تورکیا: دەبێت سوید ئەندامانی بزوتنەوەکەی گیولەن و پەکەکە رادەستبکاتەوە


وێستگەنیوز_

تورکیا داوا لە سوید دەکات ئەندامانی بزوتنەوەکەی عەبدوڵا گیولەن و پارتی کرێکارانی کوردستانی رادەست بکاتەوە نەک تاوانبارە ئاساییەکان، ئەگەر دەیەوێت ببێتە ئەندامی ھاوپەیمانی ناتۆ.

بەکیر بوزداغ، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاندووە، ئەگەر سوید پێیوابێت، بە رادەستکردنەوەی تاوانبارە ئاساییەکان بە تورکیا، ئەنقەرە رازی دەبێت سوید ببێتە ئەندام لە ھاوپەیمانی ناتۆ، تووشی ھەڵە بووە."

جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، "تورکیا دەیەوێت سوید ئەندامانی بزووتنەوەکەی عەبدوڵا گیولەن و پارتی کرێکارانی کوردستانی رادەست بکاتەوە وەک پێشتر بەڵێنیداوە."

لە چەند رۆژی رابردوودا لێپرسراوانی سوید رایانگەیاند، ھاووڵاتیەکی تورکیا رادەستی ئەنقەرە دەکەنەوە، کە لە ساڵی رابردوەوە تورکیا داوای وەرگرتنەوەی دەکاتەوە، ئەو کەسە لەلایەن تورکیاوە بە ساختەکردنی کرێدیت کارت تۆمەتبار کراوە و لە سویدیش بەھەمان تۆمەت دەستگیرکراوە.


PM:02:46:19/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو