یەکەم تووشبووی ئاوڵەی مەیمون لە ئێران تۆماردەکرێت
وێستگەنیوز_
وەزارەتی تەندروستی ئێران بە فەرمی یەکەم تووشبووی ئاوڵەی مەیمونی لە وڵاتەکەی راگەیاند و دەڵێت، 291 پشکنینی ئاوڵەی مەیمونیان کردووە و یەکێک لە پشکنینەکان "ئەرێنی-پۆسەتیڤ" بووە.
ئەمرۆ هەینی 19ـی 8ـی 2022، شەهنام عەرشی، بەڕێوەبەری ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشییە گوازراوەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "یەکەم تووشبووی ئاوڵەی مەیمون لە ئێران تۆمارکرا."
ئاماژەی بەوە کرد، "تائێستا 291 پشکنینی ئاوڵەی مەیمون لە ئێران ئەنجامدراوە و لەناویاندا یەک تووشبوو هەبووە کە لە تاقیگەی ناوەندیش پشتڕاستکراوەتەوە".
هەروەها وتیشی، تووشبووەکە خەڵکی پارێزگای ئەهوازە. دەشڵێت: "ئێستا گرفتێکی ئەوتۆمان لە ئێراندا نییە بۆ پشکنینی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون و 13 تاقیگە لە سەرانسەری وڵاتدا بۆ ئەم مەبەستە هەن".
PM:01:49:19/08/2022
ئهم بابهته 2204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت