وەزیرەکەی سەدر: بەهۆی دژایەتی کردنی گەندەڵی تۆمەتی بەکرێگیراوی وڵاتانمان خراوەته‌پاڵ
وێستگەنیوز_
ساڵح محەممەد عێراقى، وەزیرى موقتەدا سەدر لە نوێترین تویتدا وەڵامی ئەو نووسەرانە دەداتەوە کە رەخنە لە رەوتەکەیان دەگرن و دەڵێت: "چەندین ساڵە ئێمە رووبەڕووى ھێرشێکى تووند دەبینەوە لە رێگەى راگەیاندن و لێدوان و تۆمەتبارکردن و گومانکردن و دروستکردنى تۆمەت، نەک رەخنە و تۆمەتبارکردنى بەبەڵگە".
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، ناسراو به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در، دەڵێت: "بەهۆی دژایەتی گەندەڵی، رووبەڕووی چەندین تۆمەت بووینەتەوه، له‌وانه تۆمەتی بەکرێگیراوی وڵاتانمان خراوەته‌پاڵ".
ئاماژە بەوەشدەکات، ئه‌وانه‌ی تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵ ئێمه، سەردانی سعوودیه دەکەن و هەڤاڵی قەتەر و ئیماراتن، ئەوان لەگەڵ تانکی ئەمریکا هاتن و بۆ ئامانجەکانیان سەردانی ئەمریکاش دەکەن.
دووپاتی دەکاتەوە کە، "ئەوان هیچ سیاسەتێکیان نییه، بێجگە له سزادان و کوشتن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ـی ئابی 2022، نوێژی به‌كۆمه‌ڵیان ئه‌نجامدا و له وتارێكدا موهه‌نه‌د موسه‌وی، نوێنه‌ری موقته‌دا سه‌در، رایگەیاند: "شۆڕش دژی گه‌نده‌ڵییه، دژی ده‌وڵه‌ت نییه".
وتیشی: "راگه‌یاندنی ساخته، بوونه‌ته ده‌هۆڵكوتی گه‌نده‌ڵكاران، گه‌ل له به‌ڕێوه‌بردنی گه‌نده‌ڵكاران، بێزاربووه. گفتوگۆ سیاسییه‌كان لای ئێمه سه‌نگی نییه، گه‌ل پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ته".
PM:01:36:19/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت