نەتەوە یەکگرتووەکان: پێوسیتە لایەنەکان لەپێناو بەرژوەندی عێراق گفتوگۆ بکەن


وێستگەنیوز_

نوسینەگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، قەیرانەکانی عێراق لە ساڵانی رابردووەوە تا ئێستا درێژەیان کێشاوە و پێویستە لایەنەکان گفتوگۆ بکەن لەپێناو بەرژوەندی هاوڵاتیانی عێراق.

ئەمرۆ هەینی 19ـی ئابی 2022، لە پەیامێکدا بە بۆنەی 19ـهەمین ساڵیادی تەقاندنەوەی بارەگاکەیان لە عێراق، نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەم قەیرانانەی عێراق هی ئەوەن چارەسەر بکرێن و هی ئەوەشن بخرێنە خزمەتی بەرژوەندییە نیشتیمانییەکانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نابێت رێگەبدرێت ئەو هەموو قوربانییەی عێراقییەکان داویانە بە فیڕۆبچێت و پێویستە لایەنەکان بۆ چارەسەری کێشەکان دەست بە گفتوگۆ بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە 10 مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق کراوە، بەڵام هێشتا لایەنە سیاسییەکان نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنێکی کۆنکرێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ.


PM:12:34:19/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت