ئەمریکا بە بڕی 800 ملیۆن دۆلاری تر ھاوکاری سەربازی دەداتە ئۆکرانیا


وێستگەنیوز_

وا بریارە ئەمریکا کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازی بنێرێتە ئۆکرانیا و بەرپرسانی رووسیاش هۆشداری دەدەن لە ئەگەری بەردەوامی دەستوەردانەکانی ئەوروپا و ئەمریکا.

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادار لە ئیدارەی جۆ بایدن رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو ھاوکارییانەی ئەمریکا دەیداتە ئۆکرانیا بۆ بەرەنگاربونەوەی رووسیا، بە بڕی 800 ملیۆن دۆلاری دیکە ھاوکاری سەربازی بۆ ئەو وڵاتە تەرخان دەکات و ھەفتەی داھاتوو بە رەسمی ھاوکارییەکە رادەگەیەنێت.

لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ئەمریکا پشتگیری تەواوەتی بۆ حکومەتی کیێڤ دوپاتکردووەتەوە و تا ئێستا بە بڕی ملیاران دۆلار ھاوکاری سەربازی گەیاندووەتە ئەو وڵاتە.

لای خۆشییەوە رووسیا ئەمە بە دەستوەردانێکی راستەوخۆ هەژمار دەکات و دەڵێت، "بەردەوامی ئەم هاوکارییانە "بەنزین دەکات بە ئاگری جەنگەکەدا و درێژەی زیاتر دەکێشێت."


AM:10:54:19/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت