وەزارەتی دارایی عیراق: بڵاوکردنەوەی دەنگۆی ناراست لەسەر وەزیری پێشوو مەبەستى نەخوازراوى تێدایە
وێستگەنیوز_
وەزارەتى دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، عەلى عەللاوى، وەزیرى پێشووى ئەو وەزارەتە واژۆى لەسەر چەند نووسراوێک نەکردووە بۆ فرۆشتنى موڵکى گشتى و دیاریکردنى پڕۆژە لە پارەى قەرزى گشتى.
وەزارەتى دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەو زانیارییانەى رەتکردەوە کە هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویانکردووەتەوە کە گوایە عەلى عەلاوى، وەزیرى پێشووى دارایی، بەمدواییە واژۆى لەسەر ژمارەیەک نووسراو کردووە کە پەیوەندیدارن بە پەسەندکردنى فرۆشتنى موڵکى گشتى و دیاریکردنى پڕۆژە لە پارەى قەرزى گشتى.
لە راگەیەندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە کە، بڵاوکردنەوەى ئەو دەنگۆیانە لەم کاتەدا، ئاماژە و مەبەستى نەخوازراوى تێدایە و ئامانج لێى زیانگەیاندنە بە پیشەگەریەتی عەلى عەلاوى.
جەختیش دەکەنەوە لەوەی، "رێوشوێنى یاسایی دژى ئەو کەس و لایەنانە دەگرنەبەر، کە ئەو جۆرە دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە."
رۆژی 16ى ئابى 2022، عەلى عەلاوى، وەزیرى پێشووى دارایی عێراق دەستى لەکارکێشایەوە و ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوت بە وەکالەت پۆستەکەى وەرگرت.
AM:10:02:19/08/2022
ئهم بابهته 1560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت