نرخی نەوت و زێڕ دابەزی
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ هەینی نرخی زێر و نەوت بەردەوامن لە دابەزین. هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 96 دۆلارە و ئۆنسەیەک زێڕیش بە 1766 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 42 سەنت دابەزی و بە 96 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی 31 سەنت دابەزی و بە 90 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی زێڕ جارێکی دیکە دابەزی و هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە پێنج دۆلار لە نرخەکەی کەمبووەتەوە و بە 1766 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
AM:09:11:19/08/2022
ئهم بابهته 1912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت