شاندێكی باڵای به‌رگری عێراق سەردانی کۆنگرەی دەیەمینی ئاسایشی نێودەوڵەتی رووسیا دەکات


وێستگەنیوز_

شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ی ده‌یه‌مینی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی رووسیای كرد و سه‌ردانی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌كات.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ مۆسكۆ، ئەمرۆ پێنجشەممە له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكیان كردووه‌، كه‌ جێی گرنگیپێدانی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا بووه‌.

هاوکات جومعه‌ عناد سه‌عدون، وه‌زیری به‌رگری عێراق، له‌ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ مۆسكۆ، پێشوازیكرد له‌ ئه‌لیكسه‌نده‌ر فۆمین، جێگری وه‌زیری به‌رگری رووسیا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، بۆ سوودوه‌رگرتن له‌ نوێترین ته‌كنیكه‌كانی پیشه‌سازی سه‌ربازی له‌ رووسیا، وه‌زیری به‌رگری عێراق و شاندی یاوه‌ری، چه‌ندین كارگه‌ی دروستكردنی چه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی كردووه‌، هه‌روه‌ها كارگه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌ی سیخۆ57 و سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئێس400 به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌.

ئەمەش پاش ئەوە دێت، له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ده‌یه‌مینی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌زیری به‌رگری عێراق، بانگهێشتكراوه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی ته‌كنیكی سه‌ربازی.


PM:11:01:18/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت