بازرگانێك له سلێمانی ده‌ستگیركرا
وێستگەنیوز_
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هێزێكى ئه‌منى چوونه‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتووچۆى سلێمانى و بازرگانێكیان به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانی كارى نایاسایى ده‌ستگیركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان 24ى راگه‌یاندووە، كاتژمێر 1:40ی دوای نیوه‌ڕۆ، هێزێكی ئه‌منى سه‌ر به یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، چوونه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتووچۆى سلێمانى و بازرگانێكیان به‌ناوى (م.هـ) ده‌ستگیركرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكرده‌وه، ئه‌و بازرگانه به‌رپرسی گه‌راجه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتووچۆى سلێمانى و فه‌رمانگه‌كانی تاپۆ و باجه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر شوێنى عه‌ریزه‌نووسه‌كانی نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتووچۆى سلێمانیدا ده‌گرێت، له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه ده‌ستگیركراوه.
ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌تی چوونه‌سه‌ر داموده‌زگا حكومییه‌كانی پارێزگای سلێمانییه له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا، دوای ئه‌وه‌ی پێش دوو رۆژ هێزێكی كۆماندۆ چوونه‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، به‌پێی رایگه‌یاندنی سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و فه‌رمانده‌یی هێزی كۆماندۆ، ئامانج له چوونی هێزه‌كه بۆ دەستگیرکرنی ئەو کەسانەبووه کە رێگربوون لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری سلێمانی و سه‌رۆكی شاره‌وانیش به "مافیا" وه‌سفیكردن.
PM:09:25:18/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 3776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت