شاناز ئیبراهیم ئهحمهد: مافیا دهبێت لهبهر دهركی سهرا له سێداره بدرێت
شاناز ئیبراهیم ئهحمهد
وێستگهنیوزـ
شاناز ئیبراهیم ئهحمهد، كارگێڕی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتمانی كوردستان رایگهیاند، ئهگهر ناردنی هێز سوودی ههبوایه ئهمڕۆ لهسهر رووخاندنی كهشتی نوحهكهی سلێمانی خهبهریان نهدهبوهوه، دهشڵێت: "ئەوەی كۆتایی بەم پاشاگەردانیە دههێنێت بڕیارێكی جەریئانەیە وەك لەسێدارەدان لەبەردەركی سەرا".
شاناز ئیبراهیم ئهحمهد، له نووسینێكدا كه بهناوی كهشتی نوح، بڵاویكردووهتهوه دهڵێت: "دوێنی وتی وتی ناو شار باس و چیرۆکی ئەو هێزە بوو کە چوو بووە شارەوانی، بێگومان هەموو کارێکی لەو شێوەیە کە هێزی جۆراوجۆر و رەنگاو رەنگی تیا بەکار بێت رەنگدانەوەی جۆراوجۆریش بەدوای خۆیدا دههێنێت".
ئهوهشی نووسیوه: "هەندێک دڵخۆش بوون بەوەی ئەوکارە ترس لای مافیاکان دروست دەکات و چیتر دەست بۆ موڵک و ماڵی ئەم شارە نابرێت، من خۆم کۆتایی چیرۆکەکەم نەزانی چی بوو، ئایا هیچ مافیایەک یان بەچکە مافیایەک دەستگیرکرا؟ ئایا ئەو هەموو هێز و لێدوانە رۆژنامەوانی و روونکردنەوە و بێنە و بردەیە هیچ سودی دەبێت؟".
شاناز ئیبراهیم ئهحمهد خۆی وهڵامی پرسیارهكه دهداتهوه و دهڵێت: "ئەگەر بەقەدەر نووکی دەرزییەک سودی هەبووایە ئەمڕۆ لەسەر رووخاندنی کەشتی نوحەکەی سلێمانی خەبەرمان نەئەبوەوە، رووخاندنی ئەو خانووەی مامۆستا (نەجمەدینی مەلا) یەک لە تاوانە گەورەکانە کە بەرامبەر بە سلێمانی کرابێت، کاولکردنی ئەو خانووە سڕینەوەی مێژووی ئەم شارەیە، لەناوبردنی یادگارییەکانی خەڵکی ئەم شارەیە و تاوانێکە کە نابێت بێ سزایەکی یەکجار قورس تێپەرێت و ناشبێت رێگە بەهیچ کەسێک بدرێت کە نە ئێستا و نە لەئایندەشدا هیچ پرۆژەیەک لەو شوێنە جێبەجێ بکات".
دهشڵێت: "پێویستە ئەو شوێنە هەروا بەڕوخاوی بمێنێتەوە، تا کەس جورئەتی ئەوە بە خۆی نەدات کە چاو ببڕێتە گەڕەک یان خانوویەکی کۆن و پێویستە هەر سێ لایەنەکە (شوێنەوار و وەبەرهێنان و ئەو لایەنەی کڕیویەتی) بۆ کردنی بە مۆڵ و بازار بەقورسترین شێوە سزابدرێن".
شاناز ئیبراهیم ئهحمهد، له بهشێكی دیكهی نووسینهكهیدا دهڵێت: "ئەوەی کە کۆتایی بەم پاشاگەردانییە بهێنێت، بڕیارێکی جەریئانە و سەپاندنی سزایەکی کوشندانەی وەک لە بەردەرکی سەرا لەسێدارەدانە".
نووسینهكهی شاناز ئیبراهیم ئهحمهد، لهكاتێكدایه دوێنێ سێشهممه 16ی ئابی 2022، هێزێكی ئهمنی چواردهوری بینای سهرۆكایهتی شارهوانی سلێمانیاندا، دواتر لهیلا عومهر، سهرۆكی شارهوانی سلێمانی رایگهیاند: "کۆمەڵێک کۆشک و موڵک و ماڵی شارەوانی هەیە، بە زیادکردنی ئاشکرا دەدرێت بە هاوڵاتیان، بەڵام کۆمەڵێک خەڵک پەیدابوون، بوونەتە مافیا بەسەر هاوڵاتیانەوە و دەستدرێژی دەکەنە سەر موڵک و ماڵی دەوڵەت و کۆمەڵێک دەموچاو پەیدابوون، بە ناوی حزب و بەپرسانەوە بەزۆر سەرانە لە خەڵک وەردەگرن. بۆیە داوای ئەو هێزەمان کردووە بۆ پاڵپشتیکردنمان".
دهقی نووسینهكهی شاناز ئیبراهیم ئهحمهد:
کەشتی نوح
دوێنی وتی وتی ناو شار باس و چیرۆکی ئەو هێزە بوو کە چوو بووە شارەوانی ، بێگومان هەموو کارێکی لەو شێوەیە کە هێزی جۆراوجۆر و رەنگاورەنگی تیا بەکار بێت رەنگدانەوەی جۆراوجۆریش بەدوای خۆیدا دێنێت.
هەندێک دڵخۆش بوون بەوەی ئەوکارە ترس لای مافیاکان دروست ئەکات و چیتر دەست بۆ موڵک و ماڵی ئەم شارە نابرێت، من خۆم کۆتایی چیرۆکەکەم نەزانی چی بوو ، ئایا هیچ مافیایەک یان بەچکە مافیایەک دەستگیرکرا؟ ئایا ئەو هەموو هێز و لێدوانە رۆژنامەوانی و روونکردنەوە و بێنە و بردەیە هیچ سودی ئەبێت؟
ئەگەر بەقەدەر نووکی دەرزییەک سودی هەبووایە ئەمڕۆ لەسەر رووخاندنی کەشتی نوحەکەی سلێمانی خەبەرمان نەئەبوەوە ، ڕووخاندنی ئەو خانووەی مامۆستا "نەجمەدینی مەلا" یەک لە تاوانە گەورەکانە کە بەرامبەر بە سلێمانی کرابێت ، کاولکردنی ئەو خانووە سڕینەوەی مێژووی ئەم شارەیە، لەناوبردنی یادگارییەکانی خەڵکی ئەم شارەیە و تاوانێکە کە نابێت بێ سزایەکی یەکجار قورس تێپەرێت و ناشبێت رێگە بەهیچ کەسێک بدرێت کە نە ئێستا و نە لەئایندەشدا هیچ پرۆژەیەک لەو شوێنە جێبەجێ بکات، پێویستە ئەو شوێنە هەروا بەڕوخاوی بمێنێتەوە، تا کەس جورئەتی ئەوە بە خۆی نەدات کە چاو ببڕێتە گەڕەک یان خانوویەکی کۆن و پێویستە هەر سێ لایەنەکە (شوێنەوار و وەبەرهێنان و ئەو لایەنەی کڕیویەتی) بۆ کردنی بە مۆڵ و بازار بەقورسترین شێوە سزابدرێن.
هەروەک چۆن لە حاڵەتی فەرهودکردنی زەوی و زاری سلێمانی و هەروەها تەخشان و پەخشان کردنیدا تەنیا یەک کەس و یەک لایەن و یەک دەزگا و یەک فەرمانگە تاوانبار نیە بەڵکو هەموو ئەوانە تاوانبارن کە چاوپۆشی دەکەن و ئەوانەی بەشبەشی ئەکەن ئەوانەی ئەیفرۆشن و ئەوانەشی کە ئەیکرن لە رووخاندنی خانوەکۆنەکان و گەرەکە کۆنەکانی سلێمانیش هەر بەهەمان شێوەیە بەڵام لەحاڵەتی ڕووخاندنی خانووە کۆنەکان تاوانباری سەرەکی بەرپرسی شوێنەوارە و دووای ئەویش وەبەرهێنان کە لەوە ناچێت بەرامبەر بە رووخاندی هیچ خانویەکی کۆنی ئەم شارە و کردنی بە مۆڵ و شوێنی بازرگانی لارییان هەبێت..
دیارە ناردنی هێز هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات و رێگری لە سەدبارەبوونەوەی ئەو تاوانە قێزەوەنانە ناکات کە بەرامبەر بەسلێمانی ئەکرێت چونکە زەوی فرۆشان و خانوو روخێنەران و موڵەت پێدەران و چاوپۆشی کەران هەموو بەرۆژی رووناک و زۆر بێباکانە لە جادە و کۆڵانەکانی شارا ئەگەرین..!!
ئەوەی کە کۆتایی بەم پاشاگەردانییە بێنێت ، بڕیارێکی جەریئانە و سەپاندنی سزایەکی کوشندانەی وەک لە بەردەرکی سەرا لەسێدارەدانە ..
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
١٧-٨-٢٠٢٢
PM:11:22:17/08/2022
ئهم بابهته 3164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت