گۆڕانكاری به‌سه‌ر پله‌كانی گه‌رمادا دێت
پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
وێستگه‌نیوز ـ
به وته‌ی كه‌شناسێكی كورد، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه تا كۆتایی هه‌فته پله‌كانی گه‌رما له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت و پله‌كانی گه‌رما یه‌ك تا چوار پله نزم ده‌بنه‌وه.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی له هه‌رێمی كوردستان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەوە رۆژی شەممە 20ی ئاب تا كۆتایی هه‌فته 26ی ئابی 2022، لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی ھیندی لەسەر زۆرێکی ناوچەکانمان بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان و سنووری ناوچەکانی رۆژھەڵات و باکووری ھەرێم پلەکانی گەرما یه تا چوار پلەی سەدی بە گوێرەی ناوچەکان نزمدەبنەوە، لەناوچەکانی باشور و ناوەراستی ھەرێمدا گۆرانکاری کەمتر بەسەردا دێت و لەشەواندا ھەست بە فێنکبوونی کەشوھەوا زیاتر دەکرێت.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: "لەم مەودایەدا بەرزترین پلەی گەرمی سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بەم جۆرە گۆرانکاری بەسەردا دێت و جێگیر دەبێت".
له باره‌ی پله‌ی گه‌رماوه، هاتووه: سلێمانی دوو تا سێ پلە نزمدەبێتەوە لە نێوان 40 بۆ 41 پلە، ھەولێر یه‌ك پلە نزمدەبێتەوە لە نێوان 42 بۆ 43 پلە، دھۆک بەجێگیری دەمێنێتەوە لەنێوان 41 بۆ 43 پلە، ھەڵەبجە سێ تا چوار پلە نزمدەبێتەوە لە نێوان 41 بۆ 42 پلە، کەرکوک بە جێگیری دەمێنێتەوە لەنێوان 43 بۆ 44 پلە، لە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان یه‌ك تا دوو پلە نزمدەبێتەوە لەنێوان 44 بۆ 45 پلە، لەناوچەکانی سنووری ئیدارەی راپەرین دوو تا سێ پلە نزمدەبێتەوە لەنێوان 40 بۆ 41 پلە، لە ناوچە شاخاویەکاندا بەگشتی سێ تا چوار پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
ئاراس جه‌بار ئه‌وه‌شی وتووه: "ھەر لە مەودای ھەفتەی ئایندەدا بەھۆی مانەوە و دەورانی شێ لە ئاستە بەرزەکانی ھەوادا زۆربەی کات پەڵە ھەور لە ئاسماندا دەردەکەوێت و ھەندێک کاتیش لەناوچەی جیاجیادا ئەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور بەدیاری نەکراویش ئەگەری نمە باران کراوە ده‌بێت لە ناوچە شاخاویەکاندا".
PM:10:36:17/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 3132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت