شارەوانیی سلێمانی ڕێنماییەکانی تەملیککردنی خانووە زیادەڕۆکانی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێنماییەکانی تەملیککردنی خانووە زیادەڕۆکانی بڵاوکردەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17 ی ئابی 2022 لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆبوونەوەیەکیان بە ئامادەبوونی ”پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان، قائیمقامیەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بەکرەجۆ، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی-لیژنەی گوندەكان”، تایبەت بە پێدانی ڕێنمایی بە (موختارەكانی) شاری سلێمانی، تایبەت بە تەملیکكردنی خانووە زیادەڕۆكان و ڕێنماییدان، بە موختارەكان ئەنجامداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا بۆ کارئاسانیی هاوڵاتییان چەند ڕێنماییەک دەرکراون کە بریتیین لە:
١- بە هیچ شێوەیەك داوای گرێبەستی نوسینگە نەكرێت.
٢- داوای فۆڕمی گوندەكان نەكرێت.
٣- پشتگیری تەنها بۆ خانووی نیشتەجێ بكەن, بەواتای ئەوەی پشتگیریی بۆ ”زەوی، هەیكەل، ئەساس” نەكرێت.
٤- بۆ هەر خانوویەك تەنها، یەك پشتگیریی بكرێت.
٥- ئەگەر خانوویەك كرێچیی تێدابوو، ئاماژەی پێبدەن لە پشتگیرییەكەدا.
٦- پشتگیریی، بۆ هەموو خانوویەك بكرێت، كە لەناو سنووری گوندەكەدا بێت، یان لە دەرەوەی سنوورەكە بێت.
٧- پێویستە هاوڵاتی پشتگیریی موختارەكەی، لەگەڵ داواكارییەك و پێداویستییەكانی وەك (كارتی نیشتیمانی، فۆڕمی خۆراك)، هەروەها پسوڵەی ”ئاو، كارەبا” ئەگەر هەبوو ببات بۆ پارێزگا.
AM:11:27:17/08/2022
ئهم بابهته 2860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت