هێزی کۆماندۆ لەسەر جوڵەپێکردنی هێزەکانیان بۆ سەر شارەوانی سلێمانی روونکردەوە دەدات


وێستگه‌نیوزـ

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە هێزێکی کۆماندۆی کوردستان لە شەقامی سالم جوڵێندران و چوونە ناو شارەوانیی سلێمانییەوە. لەوبارەیەوە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، بۆ رێگریکردن بووە لە داگیرکردنی چەند پارچە زەوییەک.

لە روونکردنەوەکەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستاندا هاتووە: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن چەند بەرپرسێکی نابەرپرسی حزبی و حکومییەوە، لە ژێر فشاری هەڕەشە هەستان بە ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی و داگیرکردنی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان، بۆ ڕێگریکردن لەو داگیرکارییە، جوڵە بەهێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا بەرەو بەڕێوبەرایەتی شارەوانیی سلیمانی.

هاوکات، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، پرسەکە پەیوەستە بە ململانێی بەرپرسانی باڵای حزبییەوە لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی زەویییەکانی شارەوانی و ئەو پڕۆژانەی کە شارەوانی دەیدات بە وەبەرهێنەرەکان.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "کۆمەڵێک خەڵک پەیدابوون کە دەستدرێژی دەکەنە سەر موڵک و ماڵی گشتی. ئێمەش داوامانکردووە پۆلیسی شارەوانی ژمارەیان زیادبکرێت تا موڵک و ماڵی دەوڵەت و بژێویی هاوڵاتیان بپارێزن".

هەروەها وتیشی: "کۆمەڵێک کۆشک و موڵک و ماڵی شارەوانی هەیە، بە زیادکردنی ئاشکرا دەدرێت بە هاوڵاتیان، بەڵام کۆمەڵێک خەڵک پەیدابوون، بوونەتە مافیا بەسەر هاوڵاتیانەوە و دەستدرێژی دەکەنە سەر موڵک و ماڵی دەوڵەت و کۆمەڵێک دەموچاو پەیدابوون، بە ناوی حزب و بەپرسانەوە بەزۆر سەرانە لە خەڵک وەردەگرن. بۆیە داوای ئەو هێزەمان کردووە بۆ پاڵپشتیکردنمان".

جێگای ئاماژەیە هێزەکە لە نزیکەی 15 ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو کە لە دوای کاتژمێر نۆ و نیوەوە چوونەتە شارەوانیی سلێمانییەوە.



PM:12:18:16/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو