حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند هه‌لی كارێكی راگه‌یاند


وێستگه‌نیوزـ

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوەکان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی کەسی فەرمانبەران لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت، دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دانانی شەش کەس دا بۆ ئەنجومەنی گشتی راژە، بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری داتا ئینتری بە مووچەی مانگانەی 750 هەزار دینار بۆ هەریەکێک لەو کەسانە.    

بەپێی راگەیەنراوەکە، کاری ئەو شەش کەسە بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت، واتە لە 1ی ئەیلولی 2022 تا 31ی کانونی یەکەمی 2022، و دوا واده‌ بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان 23ی ئابی 2022 دەبێت، پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.  

مەرجەکانی کەسی پێشکەشکار:  

لایەنی کەم بڕوانامەی دیبلۆمی کۆمپیوتەری هەبێت.

توانای تایپ کردنی خێرای هەبێت بە کیبۆردی کوردی (یونیکورد).

توانای کارکردنی هەبێت بە تەنیا و بە گروپ.

وردبین بێت لە کارەکەی.

باشترە نیشتەجێی شاری هەولێر بێت.  
 

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لەسەر ئەم لینکە کلیک بکە.  


PM:11:53:15/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت