لە لەندەن هێرش کرایە سەر فایەق شێخ عەلی


وێستگەنیوز_

فایەق شێخ عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا هێرشی کراوەتەسەری.

لەو بارەیەوە عەلی فازل، کە چالاکوانێکی سیاسییە، لە تویتێکدا رایگەیاند، فایەق شێخ عەلی لە لەندەن لەلایەن دوو کەسەوە هێرش کراوەتەسەری و پۆلیسی بەریتانیاش بۆ ناسینەوەی ئەو دوو کەسە، داوای هاوکاریی دەکات.

لەوبارەیەوە شێخ عەلی لە وەڵامی عەلی فازل دەڵێت: بەڵێ ئەوەی بڵاوتکردووەتەوە راستە. ئەوەش هەوڵێکی نەزۆکانەیە. 

هەروەها لە تویتێکدا دەڵێت: ئەوەی لە بابەتە چارەنووسساز مەترسیدارەکان قسەبکات، دەبێت چاوەڕوانی هەوڵی وا نەزۆکانە بێت.

جێگای ئاماژەیە فایەق شێخ عەلی لە پێشتردا بەرهەڵستکارێکی دیاری رژێمی بەعس و لە دوای رووخانی ئەو رژێمەشەوە، بەرهەڵستکارێکی سەرسەختی دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراقە و ساڵانێکی زۆرە لە لەندەن دەژی. 

هەروەها پاڵپشتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2019ـی کرد، کە بە خۆپیشاندانی تشرین ناسراوە. شێخ عەلی میوانێکی دیاری راگەیاندنەکانە و بەردەوام باس لە بارودۆخی عێراق و عێراقییەکان و پرۆسەی سیاسیی عێراق دەکات.

ماوەیەک لەمەوبەر دوای چاوپێکەوتنێکی، هەرایەکی زۆری نایەوە کاتێک باسی لەوە کرد، کە رژێمی ئێستای عێراق لە ساڵی 2024 بەهۆی هێزێکی دەرەکی یاخود شۆڕشێکی جەماوەرییەوە لەناوخۆ، دەڕوخێت. ئەم لێدوانەش لێکەوتەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و پرسیار لەو لایەنە دەکرا کە لە پشت ئەم گۆڕانکارییەوە وەستاوە و سرووشتی گۆڕانکارییەکە و ئەو وڵاتەی دەیەوێت دەستتێوەردانی بکات لە عێراقدا. 


AM:10:45:15/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 4832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو