بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم: زیاتر لە 300 هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، ئەم ساڵ بڕی 322 هەزار و 387 تەن و 40 کیلۆ گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە. دەشڵێت، "ئەمڕۆ کۆتا رۆژی وەرگرتنی گەنم بوو لە جوتیاران".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا رۆژبوو بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆساڵی 2022.

ئاشکراشی کرد، ئەم ساڵ تێکڕا بڕی 322 هەزار و 387 تەن و 40 کیلۆ گەنم لە هەرێمی کوردستان لە جوتیاران وەرگیراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، "پاش ئەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە 25ی 5ی 2022 راگەیەنرا لە هەرێمی کوردستان و دەست بە وەرگرتنی گەنم کرا و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیداپرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان کۆتای هات، بەڵام بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە بارهەڵگر لە بەردەم سایلۆکان کە گەنمیان هێنابوو بەناچاری پرۆسەی وەرگرتنمان درێژە پێدا تا رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 11ی 8ی 2022 و بەیەکجاری پرۆسەی وەرگرتنی گەنم رادەگیرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا بڕی گەنمی وەرگیراو لە پارێزگای سلێمانی بڕی 141 هەزار و 217 تەن و 400 کیلۆ گەنم وەرگیراوە.

هەروەها لە پارێزگای هەولێر، بڕی 123 هەزار و 46 تەن و 160 کیلۆ و لە پارێزگای دهۆکیش بڕی 58 هەزار و 123 تەن و 480 کیلۆ گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.


PM:10:33:11/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت