13 بەنزینخانەی دیکە لە هەولێر سزادران


وێستگەنیوز_

بەھۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی کوالیتییەکەی، 13 بەنزینخانەی تر لە شاری ھەولێر سزادران و سێ بەنزینخانەش بەھۆی زیاتر جارێک سەرپێجی ناوەکانیان بڵاودەکرێتەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە بەشی راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەم ھەفتەیەدا لەکۆی پشکنینی 41 وێستگە، لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ھەولێر، 13 بەنزینخانەی تر لە ھەولێر و دەوروبەری بەھۆی دەستکاریکردنی کوالیتی بەنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە ھاوڵاتیان  سزادراون و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.

ئاشکراشیکردووە، لەسەرەتای مانگی 6ی ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئابی 2022 کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون 201 بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا سێ بەنزینخانە بەھۆی زیاتر لەجارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنی کوالیتی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەھاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەنەوە. 

پارێزگای هەولێر دڵنیای بە ھاوڵاتیان دەدات، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان بەردەوامە لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ھەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینی خراپ بفرۆشێتە ھاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین.


PM:09:36:11/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت