سبەی بۆ عیراق رۆژێکی پر لە ئاڵۆزی و هەستیار دەبێت
وێستگەنیوز_
پاش راگەیەندراوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر، کە موقتەدا سەدر رابەرایەتی دەکات و هەر یەکەیان داوای خۆپێشاندان لە لایەنگرانیان دەکەن، حکومەت هیزە ئەمنییەکانی راسپاردووە کە بەربەستی کۆنکرێتی لە شەقامەکانی نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا دابندرێت و لە ئامادەباشییدابن.
میدیا عیراقییه‌كان ئاشکرایانکردووە، هێزه ئه‌منییه‌كان به چڕی له سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوبوونه‌ته‌وه و پردی سه‌ره‌كی گه‌یشتن به ناوچه‌ی سه‌وزیان داخستووه.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیاره سبه‌ی له‌سه‌ر داوای لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندان له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت.
هاوكات، له‌سه‌ر داوای "وه‌زیری سه‌در"، بڕیاره سبه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در كاتژمێر 05:00ـی ئێواره له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق خۆپیشاندان بكه‌ن.
لای خۆیەوە، سه‌در داوای كردووه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تا پێش كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
سەرۆکی رەوتی سەدر داوایەکی دیکەشی هەیە و رووی له سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه و دەڵێت، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌ستنیشان بكات.
به گوێره‌ی مادده‌ی 64 له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، ته‌نیا دوو رێگه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌وانیش یه‌كه‌میان به ده‌نگدان له ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه و به ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌ها بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بدرێت، دووه‌میشیان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵبژێردراو، داوا بكات و سه‌رۆك كۆمار ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات.
له به‌رامبه‌ردا، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌وه بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بدرێت و نوری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، هیچ رێگه‌یه‌ك نییه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
PM:08:58:11/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 2712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت