ئاسایشی سلێمانی: چوار داواکراوی ماددەی تیرۆر دەستگیرکران


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی حکومەتی فیدراڵ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "لە ماوەی هەفتەیەکدا توانراوە چوار داواکراوی تیرۆر دەستگیربکەن."

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی بەھەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی، بۆ پاراستنی ئاسایش و سەر و ماڵی ھاوڵاتیان، توانراوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن."

ئاشکراشیدەکات، " توانرا لەماوەی یەک ھەفتەدا لە ڕێکەوتی 6ـی ئاب بۆ 11ـی ئابی 2022، چوار داواکراوی ماددەی 4ـی تیرۆر و یەک داواکراو بەپێی ماددەی 459 لە یاسایی سزادانی عیراقی دەستگیربکەن.


PM:08:11:11/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو