وەزیری بەرگری عیراق بۆ سوپا: خۆتان لە نانکۆکی سیاسی بپارێزن
وێستگەنیوز_
دوای تێكچوونی بارودۆخی سیاسی عێراق و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و مانگرتن له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، وه‌زیری به‌رگری عێراق داوای له سوپا كرد، خۆیان له ناكۆكییه سیاسییه‌كان به‌دووربگرن.
ئەمرۆ پێنجشەممە جومعه عیناد، وه‌زیری به‌رگری عێراق، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، جێگرانی سه‌رۆك ئه‌ركان و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی کۆبووەوە و داوایكرد خۆیان له ناكۆكییه سیاسییه‌كان به‌دووربگرن، چونكه عێراق به دۆخێكی چه‌قبه‌ستووی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌ركی پیرۆزی ئێمه، به‌رگریكردنه له گه‌ل و نیشتمان، پێویسته سوپا له سنووری دیاریكراوی خۆیدا خزمه‌ت بكات، ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تیرۆریستان له‌ئه‌ركدایه، پێویسته رووبه‌ڕووی تیرۆر ببێته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌رانن، ده‌بێت پارێزگاریان لێبكات."
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، "پێویسته به هه‌ستیارییه‌وه كاربكه‌ن، چونكه دوژمن به‌دوای هه‌لومه‌رجدا ده‌گه‌ڕێت، به‌دوای ئاشووبد
PM:06:13:11/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت