وەزیرەکەی سەدر داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەریی دەکات

‌خۆپیشاندەرانی بەردەم پەرلەمانی عیراق

وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ محەمەد ساڵح ئەلعێراقی، کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە، داوای کرد سبەینێ خۆپیشاندانی سەرتاسەری بکرێت لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، جگە لە نەجەف.


لە تویتێکدا ئەلعێراقی نووسیویەتی: ئەوانەی چاکسازییان دەوێت با پشتی چاکسازیی بگرن، ئەویش بە کۆبوونەوەی جەماوەریی زۆر لە رۆژی هەینی کاتژمێر پێنجی ئێوارە لە هەموو پارێزگاکان، جگە لە نەجەف.

ئەمەو لیژنەی رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە، رایگەیاند: "خۆپیشاندانەکە کاتژمێر پێنجی پاشنیوەڕۆی سبەینێ رۆژی هەینی لە دەورووبەری ناوچەی سەوز لای پردی المعلق دەبێت".

هەروەها رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە ئاماژەیان بەوە داوە، خۆپیشاندانەکە بە ئاشتیانە داوای پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانیی خزمەتگوزار دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر لیژنەی پاراستنی شەرعییەت و دەستکەوتەکانی وڵات (چوارچێوەی هەماهەنگی) کاتژمێر پێنجی ئێوارەی رۆژی هەینی راگەیاند بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە دەروازەی ناوچەی سەوز لە نزیک پردی کۆماری.


PM:02:24:11/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت