بانکی ناوەندی عیراق: یەدەگی داراییمان گەیشتووەتە 82 ملیار دۆلار


وێستگه‌نیوزـ

بانکی ناوەندی عیراقی رایگەیاند، یەدەگی پارەی نەختینەی بانکەکە زیادیکردووە بۆ 82 ملیار دۆلار، یەدەگی زێریش بۆ 130 ته‌ن زیادیکردووە.


عومەر عاسم، وتەبێژی بانکی ناوه‌ندی عیراق رایگەیاند: لە ئێستادا یەدەگی بانکی وڵاتەکە 82 ملیار دۆلارە.

ئەوەشی خستەروو، عیراق 10 پلە سەرکەوتووە لە ریزبەندی وڵاتانی خەزێنەکردنی زێڕ و لە ئێستادا لە پلەی 30 دایە و لە وڵاتانی عەرەبی لە پلەی چوارەمدایە، دەشڵێت، "بڕی زێڕی یەدەگی عیراق لە دوای کڕینی 34 ته‌ن، لە ئێستادا 130 ته‌نە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە لە دوای سیاسەتی بانکەکە دێت لە بەجێگەیاندنی سەقامگیری و بەدەستهێنانی توانای روبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری ئابوورریی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

ئەمەش لەکاتێکدا، زێر لە گرنگترین کەرەسەتەکانە کە بانکە ناوەندییەکان و دامەزراوە داراییەکان دەستی پێوەدەگرن، چونکە لە مامەڵەی نێودەوڵەتیدا پەسەندکراوە.


AM:11:47:11/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 3308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو