چوارچێوەی هەماهەنگی: پەلە بکرێت لە دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار


وێستگه‌نیوزـ

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایگەیاند، پێویستە پەلە بکرێت لە دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و پێهێنانی حکومەتی خزمەتگوزار و داواشی لە لایەنە سیاسییەکان کرد بۆ کارکردن بۆ پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسییەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لەوەکردووەک کە دانوستانەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بەردەوامییان هەیە و پێویستە پەلە بکرێت لەتەواوکردنی مافە دەستوورییەکان و دیاریکردنی کەسیک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری بۆ چارەسەری ئەو کێشە خزمەتگوزاری و ئەمنیانەی هاوڵاتیان بەدەستیەوە دەناڵێنن.

چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵوێستی ئەوان لەبارەی پێویستی رێزگرتن لە دامەزراوەکان، کە لە پێش هەموویان دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانانە گرنگترین کارە بکرێت و هەموو جۆرە دەستتێوەردانێک بۆ سەریان و رێگری کردن لە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکانیان رەتدەکەنەوە.

سەرکردەکانی ئەو چوارچێوە داوایان لە هێزە سیاسییەکان کردووە، بەیەکەوە کاربکەن بۆ پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسیەکان و بەردەوامیدان بە دیالۆگی بنیاتنەر بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ قەیرانی ئێستا و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای زاڵبوونی هەبێت بەسەر ئەو ئالنگاریانەی کە رووبەڕووی وڵات بووەتەوە بەتایبەتی لە بوارەکانی وزەی و کەمی ئاو و تێنەپەڕاندنی بودجەی فیدڕاڵی.

داواشیان لە جەماوەری عێراق کرد، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوێكی یاسایی و ده‌ستووریدا بوه‌ستن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌رگریكردن له‌و رێبازه‌ دیموكراسییه‌ی كه‌ هه‌موومان باوه‌ڕییان پێی هەیە.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، ئێوارەی ئەمڕۆ موقتەدا سەدری رێبەڕی رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، کە پێویستە لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار بکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دەشڵێت، "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە دانیشتنی پەرلەمان نییە".



PM:10:22:10/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو