عەلی بەیدەر: تێوەگلانی دەسەڵاتی دادوەری لە قەیرانی سیاسی سەرەتایەکی ئاڵۆزی دیمەنەکەیە


وێستگەنیوز_

عەلی بەیدەر، شیکەرەوەی سیاسی رایگەیاند، "تێوەگلانی دەسەڵاتی دادوەری لە قەیرانی سیاسی سەرەتایەکی ئاڵۆزی دیمەنەکەیە.''

ئەو شیکەرەوە سیاسییە لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە، "هەوڵدان بۆ تێوەگلانی دەسەڵاتی دادوەری لە قەیرانی سیاسیدا پێشێلکردنی سەربەخۆیی دامەزراوەی دادوەرییە و سەرەتای ئاڵۆزی دیمەنەکەیە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەو پێیەی هەر بڕیارێک لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەربچێت لەلایەن ئەو لایەنەی کە زیان لێکەوتووە ڕەتدەکرێتەوە، بەو پێیەی کەس بروای بە دادگا نییە و باوەڕیان بەو دەسەڵاتە دادوەرییە نییە کە دژی پڕۆژەکەیان وەستاوەتەوە."


PM:05:49:10/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو