سناپ چات تایبەتمەندییەک بۆ چاودێریی باوان دادەنێت


وێستگەنیوز-

ئاپی (سناپ چات) تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکردووە، کە لە رێگایەوە باوانی منداڵ دەتوانن چاودێریی منداڵەکانیان بکەن.


تایبەتمەندییە نوێکە ناوی(family center ) یاخود (ناوەندی خێزان)ە و رێگا دەدات بە باوانی منداڵ تا بزانن هاوڕێی منداڵەکانیان و ئەوانەی نامەیان بۆ دەنێرن لە ماوەی یەک هەفتەدا، کێن، بەڵام ناتوانن ناوەڕۆکی نامەکان بخوێننەوە.

ئەم تایبەتمەندییە یارمەتی باوانی منداڵ دەدات، باشتر ئاگایان لە منداڵەکانیان بێت و بیانپارێزن.

ئەم تایبەتمەندییەش تەنها بە بانگهێشتکردنی منداڵەکە بۆ (ناوەندی خێزان) لەناو ئاپەکەدا، چالاک دەبێت. منداڵەکەش مافی ئەوەی هەیە بانگهێشتکردنەکە وەربگرێت یاخود نا.

هۆکاری ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی سناپ چات دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رەخنە زۆرەی سناپ چات رووبەڕووی دەبووەوە و چەندین داواشی لەسەر تۆمار کراوە بە بیانوی ئەوەی هەرزەکاران تووشی زیانی جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە و چەندین کەسیش خۆیان کووشتووە. ئەمەش زیانی زۆر لە کۆمپانیاکە دەدات و بەکارهێنەرانی لەدەست دەدات، کار لە کەمبوونەوەی قازانی کۆمپانیاکەش دەکات و ناچاریش دەبێت پارەی قەرەبووی زۆر بدات، ئەگەر داواکان لە دادگا بدۆڕێنێت.

جێگای ئاماژەیە کۆمپانیای سناپ چات لە پلانیایەتی لە چەند مانگی داهاتوودا، تایبەتمەندیی نوێتر دابنێت، وەک ئاگادارکردنەوەی باوانی منداڵ، کاتێک منداڵەکانیان لەلایەن بەکاربەری ترەوە کاری خراپە و نەشیاویان بەرانبەر بکرێت.



PM:12:18:10/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 3504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو