خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەمڕۆ بەپێی بڵاوکراوەی وەزارەتی دارایی


وێستگەنیوز-

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی 11 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش دەکرێت.


خشتەکەی وەزارەتی دارایی ئەوە دەخاتەڕوو، ئەمڕۆ چوارشەممە 10 ی ئابی 2022  مووچەی مانگی 7ی وەزارەتەكانی (داد، ئەوقاف، ئەنجوومەنی دادوەری، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی، وەبەرهێنان، ژینگە، مین، ناوچە كوردستانییەكان، كۆمسیۆن و چاودێری دارایی) دابەشدەكرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 لە ڕۆژی  1 ی ئابەوە دەستیپێکردووە و تا ڕۆژی 20 ی ئاب بەردەوام دەبێت


AM:10:30:10/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 6876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت