بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی و بەشداری پلاسخارت ئەمڕۆ لایەنەکانی هەرێم کۆدەبنەوە

‌کۆبوونەوەیەکی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم. فۆتۆ: ئەرشیف

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەسەرپەرشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، کەسی یەکەمی بەشێکی زۆر لە حیزبەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.

 
بە وتەی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کراوە و ئەمڕۆ چوارشەممە 10 ی ئابی 2022 دەکرێت.
 
فەوزی هەریری وتیشی، کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئامادەبوونی کەسی یەکەمی بەشێکی زۆری حیزبەکان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
 
نێچیرڤان بارزانی 3ی ئەم مانگە لەوتارێکدا داوای لەلایەنەکان کرد لەسەر پرسی هەڵبژاردن رێکبکەون تاوەکو چیدیکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوانەخرێت.


AM:09:05:10/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت