ژنێک سکاڵای لەسەر فەیسبووک تۆمارکرد


وێستگەنیوز_

بەهۆی ئالوودەبونی کچەکەی ژنێک سکاڵای لەسەر فەیسبووک تۆمارکرد و یەکێک لە گەورەترین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی روبەرووی دادگا کردەوە، سکاڵاکار ئەمجارە وڵاتێک یاخود ڕێکخراوێک نییە، بەڵکو ژنێکی ئەمریکی نیشتەجێی ولایەتی کۆلۆرادۆیە.


رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، ژنێکی ئەمریکی لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ سکاڵای یاسایی دژ بە کۆمپانیای میتا کۆمپانیای دایک بۆ فەیسبووک تۆمارکردووە و دەشڵێت "کچەکەم ئالوودەی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بووە".

ژنەکە ئەوەشی خستەروو، لە کاغەزەکانی دادگا ناوی كچەکەی بە ئاڕ ئێف تۆمارکردووە چونکە لە ئێستادا کچەکەی تەمەنی 13ساڵە.

ئاماژەی بەوەشدا، کچەکەی لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە ئالودەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بووە و بووەتە هۆی بەدخۆراکی بۆ کچەکەی، بەهۆی ئەم ئالودەبونەوە ئازاری خۆی دەدات.

ئازاردانی خودیش حاڵەتێکە تێیدا مرۆڤ بە شیوی بڕین یان سوتاندن ئەشکەنجەی خۆی دەدات بێ ئەوەی حاڵەتەکە بگاتە خۆکوشتن.


PM:11:28:09/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 4220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو