بایدن پرۆتۆکۆڵی ئه‌ندامبوونی هه‌ریه‌ك له فینلاند و سویدی له هاوپه‌یمانی ناتۆ په‌سه‌ندكرد
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگەنیوز_
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پرۆتۆکۆڵی ئه‌ندامبوونی هه‌ریه‌ك له فینلاند و سویدی له ریزی هاوپه‌یمانی ناتۆ په‌سه‌ندكرد و رایگه‌یاند، لەرێگەی فراوانکردنییەوە، هاوپەیمانی ناتۆ بە هێزتر دەکەین.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی ئابی 2022، له واشنتن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دەرگای ناتۆ بۆ هەر وڵاتێک کراوەیە، کە مەرجی ئەندامبوونی تێداهه‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سوید و فینلاند خاوەن هێزن و مەرجەکانی ئەندامبوونی ناتۆیان هەیە، هێزی ناتۆ و پابەندبوونی ئەمه‌ریکا لە هاوپەیمانێتیەکە، لەجاران بەهێزترە.
بایدن روونیكرده‌وه، بەر لەوەی زیانمان پێبگات، بەرەنگاری مەترسییەکان دەبینەوە، لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان نەخشەی داهاتوو ئاماده ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی، "لەمساڵدا چەند هەنگاوێک بۆ بەهێزترکردنی وڵاتەکەمان دەنێین و بەرەنگاری هەر دەستدرێژیی و هەڕەشەیەکی دوژمنکارانە دەبینەوە".
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی رووسیا بۆ بچووككردنه‌وه‌ی ناتۆ، بایدن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه پوتن هەوڵی بچووککردنەوەی ناتۆیدا، بەڵام دوو ئەندامی دیکەش زیادبوون.
وتیشی، "لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان هێڵی بەرگری رۆژهەڵاتی ناتۆ بەهێزتر دەکەین و دەتوانین لە ئەوروپا بەرەنگاری ئالنگارییە نوێیەکان ببینەوە".
PM:11:21:09/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت