وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له باره‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی بۆ ماڵان كۆبووه‌وه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگەنیوز_
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان گفتوگۆی له باره‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی بۆ ماڵان كرد و له‌سه‌ر چه‌ند پێشنیازێك رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی ئابی 2022 بڵاوكرایه‌وه، تێیدا هاتووه، بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، دابینكردنی بەنزین، پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، کەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی وەزارەتی کرد.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیاز و بۆچوونێک کرا.
وەزیری سامانە سرووشتییەکان پێداگیریی لەسەر کوالێتی بەنزین کردەوە و داوای‌کرد ئەو کەسانەی دەستکاریی کوالێتی بەنزین دەکەن و بەنزینی خراپ بە خەڵک دەفرۆشنه‌وه، لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
PM:10:27:09/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت