سیروان غه‌ریب و له‌نیا به‌ختیار چیرۆكی ده‌ستگیركردنی ستافی وێستگه نیوزيان بۆ یونامی گێڕایه‌وه
وێستگه نیوز-
سیروان غه‌ریب سه‌رنوسه‌ری سایتی وێستگه نیوز ته‌واوی چیرۆكی رێگریكردن و ده‌ستگیركردنی خۆی و ستافی وێستگه نیوزی بۆ نوێنه‌ری یونامی گێڕایه‌وه‌و ئه‌ویش نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی.
پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ئهانێت لییس، نوێنه‌ری یونامی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوسی ده‌ستگیركراوی خۆپیشاندانی 6ی ئابی شاری سلێمانی له‌سه‌نته‌ری میترۆ كۆبۆیه‌وه.
سه‌رنوسه‌ری وێستگه نیوز تیشكی خسته سه‌ر شێوازی رێگریكردن له‌خۆی و ستافی وێستگه نیوز و پاشان ده‌ستگیركردنیان.
سیروان غه‌ریب سه‌رنوسه‌ری وێستگه نیوز ووتی : پێشتر داوای سنورێكمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی رووماڵی خۆپیشاندانه‌كه‌ی تیادا بكه‌ین به‌ڵام سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی وه‌ڵامی نه‌داینه‌وه ئه‌گه‌رچی خۆم به‌شه‌خسی قسه‌م له‌گه‌ڵكرد.
هه‌ردوو رۆژنامه‌نوس سیروان غه‌ریب سه‌رنوسه‌ری وێستگه نیوز و له‌نیا به‌ختیار په‌یامنێری سلێمانی بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بانگ كرابوون.
له‌نیا به‌ختیار په‌یامنێری سلێمانی به‌توندی نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كان ده‌ربڕی و وتی "پێیانووتم تۆ ئافره‌تی برۆره ماڵه‌وه ئیشت چییه لێره".
له‌نیا ووتی "به‌زۆر ده‌یانه‌وێت په‌یامنێرو رۆژنامه‌نوسان له‌كاتی رووداوی هاوشێوه بكه‌ن به خۆپیشانده‌ر ".
له‌نیا هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر شێوازی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه
نوێنه‌ری یونامی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ: مایه‌یی نیگه‌رانیه ده‌بینین میدیاكاران به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی پێشێلكاری ده‌بنه‌وه
میترۆ، سلێمانی
نوێنه‌ری یونامی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، مایه‌یی نیگه‌رانیه كه ده‌بینین ئه‌و دۆخه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت و میدیاكاران به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی پێشێلكاری ده‌بنه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی كه له كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی 6ی ئه‌م مانگه به‌رامبه‌ر میدیاكاران كرا، ئه‌مڕۆ 9ی ئابی 2022، نوێنه‌ری یونامی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ئانییت لییس، سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌نته‌ری میترۆی له سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه كۆبووه كه له‌كاتی خۆپیشاندان پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر كراوه.
له‌و دیداره‌دا، هه‌ژان خالید توێژه‌ر له سه‌نته‌ری سه‌نته‌ری میترۆ باسی له‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان كراوه و وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر دۆخی ئازادی ڕاده‌ربڕین و رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان ناوبرد.
وتی" ئاماره‌كان جێگه‌ی نیگه‌رانی و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنه و نیشانه‌ی پرسیار ده‌خاته سه‌ر ڕه‌وشی ئازادی مافه‌كانی مرۆڤ و میدیاكاران".
وتیشی: داوای به‌ده‌نگه‌وه هاتنی زیاتری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین و بێده‌نگ نه‌بن له‌و پیشێلكارییانه‌ی كه به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر میدیاكاران و چالاكوانانی مافی مرۆڤ ده‌كرێت".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، رۆژنامه‌نووسان باسیان له‌و پێشێلكارییه زه‌قانه‌كرد كه له‌كاتی خۆپیشاندان و دوای خۆپیشاندان ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
لای خۆشیه‌وه ئهانێت لییس، نوێنه‌ری یونامی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، مایه‌یی نیگه‌رانیه كه ده‌بینین ئه‌و دۆخه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت و میدیاكاران به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی پێشێلكاری ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئێمه بۆ ئه‌وه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێبیستی ئه‌و دۆخه بین كه رۆژنامه‌نووسان له‌كاتی خۆپیشاندان ڕووبه‌روی ده‌بنه‌وه".
به‌پێی تلزەترین ئاماره‌ی سه‌نته‌ری میترۆ كه تا ئەمرۆ تۆمار کرروە:
78 پێشێلكاری بەرامبەر بە 60 رۆژنامەنوس و كەناڵی راگەیاندن ئەنجامدراوە, كە بریتین لە:
دەستگیركردن: 26
هەڵكوتانە سەر ماڵ: 4
رێگری: 16
برینداربون بە گازی فرمێسك رێژ: 8
زەوتكردنی كەل و پەلی رۆژنامەوانی: 23
داخستنی ئۆفیسی میدیا : 1
PM:06:31:09/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 3420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت