ئەردۆغان: به‌م نزیكانه دواین ناوچه‌ی سوریا له تیرۆرستان پاك ده‌كه‌ینه‌وه
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا
وێستگهنیوزـ
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه بە پاککردنەوەی دوایین ناوچە لە سووریا کە رێکخراوی "تیرۆریستی" کردوویەتی بە لانە، ئەڵقەکانی ئەم پشتێنە ئەمنییە بە یەک دەگەیەنن.
ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە توانیویانە یاداشتنامەی رێڕەوی رەوانەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینا بە شێوەیەکی پارێزراو بخەنە بواری جێبەجێکردنه‌وه، رایگەیاند: "بەوەش لە سەردەمێکدا کە ئەگەری قەیرانی خۆراک هەبوو، هاوکاربووین لە دابینکردنی ئاسایشی جیهانیدا".
لەبارەی گەڕان بە دوای غازی سرووشتیی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست سه‌رۆك كۆماری توركیا: "له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتمان رێگه‌مان به هیچ كارێك نه‌داوه كه سه‌ره‌ڕای ئێمه ئه‌نجامبدرێت و رێگه‌ی پێناده‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لەبارەی کێشەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجانیشەوە وتی: "باوه‌ڕم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌رمینیا پێشهاته‌كان به درووستی بخوێنێته‌وه و وه‌ڵامی بانگه‌وازی سه‌رڕاستانه‌ی ئازه‌ربایجان و توركیا بداته‌وه، ناوچه‌كه‌مان سه‌قامگیر ده‌بێت".
ئه‌ردۆغان جەختی له پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ گەلی فەڵەستین کردەوە و وتی: "كوشتنی منداڵان و ته‌نانه‌ت مهلۆتكهكانی ناو قوماتهكان، هیچ بیانوویه‌كی نییه، توركیا له‌پاڵ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و خوشك و برا غهززهییهكانیدایه".
لەبارەی چالاکییەکانی تیرۆریستیانیش لە باکووری سووریاوە، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "بە پاککردنەوەی دوایین ناوچە لە سووریا کە رێکخراوی تیرۆریستی کردوویەتی بە لانە، لەم نزیکانەدا ئەڵقەکانی ئەم پشتێنە ئەمنییە بە یەک دەگەیەنین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان بە پێویستی زانی هیچ وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ نه‌بێته كه‌نارێكی ئارام بۆ فەتۆچییەکان و پەکەکە و وتی: "پێویسته هیچ وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ نه‌بێته كه‌نارێكی ئارام بۆ ره‌وشت نزمه فهتۆچییهكان و په‌كه‌كه كه له دادگای توركیا هه‌ڵاتوون. پێداگیرین لەسەر هەڵوێستی روون و راشکاومان لەبارەی فینلاند و سوید. تا ئه‌و كاته‌ی ئەو بەڵێنانەی بەپێی یاداشتنامەی نووسراو بە تورکیا دراون جێبەجێ نەکرێن، تورکیا رەزامەندی نیشان نادات لەسەر بوونە ئەندامی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ".
PM:10:18:08/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت