چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته په‌نا بۆ دادگای فیدراڵی ده‌بات
وێستگه‌نیوزـ
سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان بۆ دادگای فیدراڵی به‌رزكرده‌وه بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسی شەرعییەتی داواکارییەکانی هێزە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
عەلی فەتلاوی، سەركردە لە چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی به ماڵپه‌ری (به‌غداد ئه‌لیه‌وم) ی راگه‌یاند: "لێكۆڵینەوەیەك پێشكەشی دادگای باڵای فیدراڵی ده‌كه‌ن بۆ ئەوەی بزانرێت دەستووری و یاسایی بوونی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە چۆن دەتوانرێت لە ژێر چاودێری حکومەتی كاربه‌ڕێكه‌ردا ئەنجام بدرێت و هەنگاوە دەستوورییەکان بۆ ئەم پرۆسەیە چین".
ئاماژەی بەوەشدا: "هەر بڕیارێک لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵیەوە دەربچێت، پابەند دەبێت بۆ هەموو دەسەڵاتەکان، چ حکومەت، پەرلەمان و تەنانەت کۆمسیۆنیش".
ئه‌وه‌شی باسكرد: "هیچ لایه‌نێكی سیاسی ناتوانێت ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره بێت، ره‌نگه له رۆژانی داهاتوودا ئه‌م ناكۆكییه به داوای لێكۆڵینه‌وه له دادگا چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی له‌په‌رله‌ن ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، له ئێستادا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات.
PM:08:58:08/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت