سکای نیوز: گرانی نرخی سوتەمەنی لە هەرێم بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە

‌وێنە: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان بووەتە بەهۆی بارگرانییەکی قورس لەسەر شانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەمەش سەرەرای دەوڵەمەنی ناوچەکە بە نەوت بۆیە بەبەردەوامی داوادەکریت چارەسەری گرفتەکە بکرێت.

ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، نرخی تەنها یەک لیتر بەنزین نزیکەی هه‌زار و 500 دیناری عیراقییه‌، کە ئەمەش هاوتای یەک دۆلاری ئەمریکییە، لەکاتێکدا نرخی یەک لیتر بەنزین لە بەغدا تەنها 450 دینارە کە ئەمەش جیاوازییەکی گەورە دەردەخات لەنرخی بەنزین لەنێوان هەولێر و بەغدادا.

لەماوەی ساڵانی رابردووشدا، نرخەکان نزمتربوون ئەویش بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت لەبازارەکانی جیهاندا و جێگیرکردنی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 120 هەزار دیناری عیراقی بەڵام گۆڕانکاری ریشەیی دوای بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا و دەستکاریکردنی بەهای دراو لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نرخی دۆلاری بەرامبەر بەدیناری عێراقی بۆ نزیکەی 150 هەزار دینار بەرزکردەوە.

شەممەی رابردوو پارێزگای سلێمانی شاهید و بینەری دۆخێکی خراپ بوو لە نەبوون و کەمی مووچە و دواکەوتنی مانگانە و نەبوونی کار و بەرزی نرخەکانی سوتەمەنی.

زۆرترین کاریگەری بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بەر شۆفێرانی گواستنەوەی هاوڵاتیان کەوتووە بەراورد بە هەر کەسێکی دیکە لە هەرێمی کوردستاندا کە زیاتر ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەهێنن ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر چینی هەژاران و ئەوانەی ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوە بەکاردەهێنن کە بەڕێژەی 35٪ بووەتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخەکان لەسەر شانی هاوڵاتیان.

لە ناوەندی شاری سلێمانیدا هاوڵاتیان باس لەگرانی و بەرزبوونەوەی نرخەکان و کاریگەری لەسەر باری ئابووری و دارایی دەکەن لەسەر ژیانیان و دەڵێن بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەرادەیەکی بەرچاو بارگرانی لەسەر شانی هاولاتیان زیاد کردووە و بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروست کردووە".

هاوڵاتیان دەشڵێن، "دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان زۆر بێباکن و هیچ گوێ بە بەرزبوونەوەی نرخەکان نادەن و ناترسن خۆپیشاندان یان مانگرتنی گشتی درووست ببێت و رابگەیەنرێت".

هاوکات، هاوڵتیان دەڵێن: "گرفتە ئابوورییەکان کاریگەرییەکی قورسیان لەسەر باری دارایی هاوڵاتیان هەیە وەک گرفتی نەبوونی مووچە و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی".

دەوترێت پرۆسەی بەرهەمهێنان و پاڵاوتنی نەوت هۆکاری سەرەکی ئەم بەرزبوونەوەیەن لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی هاوکارییەکانی وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان".

چارەسەری کاتی

لەپیناو دابەزاندنی نرخەکەیدا حکومەتی ناوەند بڕیاری دابەشکردنی بەنزینی بەفەرمی لەچەند وێستگەیەکی پارێزگای سلێمانیدا و نرخی هەر لیترێک بەنزین بە 690 دینار دەفرۆشرا، بەڵام ئەمەش نەیتوانی چارەسەری گرفتەکە بکات بەهۆی کەمی ژمارەی وێستگەکانی دابینکردنی بەنزینە عێراقییەکە.

هەندێک لەشۆفێران بەمەبەستی کرینی بەنزین روویان لە کەرکوک و موسڵ کرد چونکە نرخی بەنزین هاوتای نرخەکانی بەغدا بوون.

لێپرسراوان بەرزی نرخەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ کەمتەرخەمی و پاڵپشتی نەکردنی کەرتی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان دەگێڕنەوە، کە دراوە بۆ کۆمپانیا بازرگانییەکان، هەروەها هەرێم تەنها خاوەنی دوو وێستگەی پاڵاوتنی نەوتە کە ئەمەش لە ئاستی پرکردنەوەی پێداویستی و خواستدا نییە، لەکاتێکدا حکومەتی عێراق ساڵانە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار وەک پاڵپشتی دەدات بە کەرتی سووتەمەنی ئەویش لەپیناو درووست نەبوونی گرفت لە کەمی بەنزین و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی.

لەلایەکیتریشەوە دەسەڵاتی خۆجێی سلێمانی لە ڕێگەی پەرلەمانتارەکانیانەوە لە بەغداد داوای زیاترکردنی پشکی ناوچەی سلێمانیان کردووە لە بەنزین و بڕیاردراوە 180 هەزار لیتر زیاتر بەنزین بۆ پارێزگاکە دابین بکەن ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بە درێژایی سێ مانگی رابردوو بۆ ئەم مەبەستە فشار کراوە و وەزیری نەوتیش بڕیاریدا بە زیادکردنی بڕە بەنزینەکە و بەگوێرەی وەزارەتی نەوت بڕی تەواوی بەنزینەکە لە بەغدادەوە دەگاتە سلێمانی کە بریتییە لە 540 هازار لیتر.

گرفت و ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و هەرێم کاریگەرییان هەیە

لەژێر رۆشنایی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لەتەواوی جیهاندا هەرێمی کوردستان نەیتوانی بری تەواو و بەشی پێویست بەبرێکی زۆر بەرهەم بهێنێت، بەهۆی گرفتی دارایی ئەویش بەهۆی ناکۆکییەکانی و ململانێکانی لەگەڵ بەغدادا، بەهۆی فرۆشتن و بازرگانی کردن بەنەوت و فرۆشتنی بە رێگای نایاسایی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە.

بەرپرسێکی کوردی کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت پێوایە کە "پێویستە حکومەتی عێراق دەستوەربداتە مەلەفی نەوت و نەهێڵێت یان رێگری بکات لە بە قاچاغ فرۆشتن و بازرگانیکردن بەنەوتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پشکی هەرێم لە بەنزین و ناتوانرێت یاری بەنرخەکەیوە بکرێت".

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشدا کە "پیویستە بۆ ئەم بابەتە هەردوو حکومەت رێکەتنێک بکەن بۆ کەمکردنەوەی گرفتەکان و کۆتایی هێنان بە ئەو دۆخەتاڵەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەیچێژن".


PM:06:47:08/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو