وەزارەتی پەروەردە رێکارەکانی دانانەوەی مامۆستایانی وانەبێژی ئاشکراکرد


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێکارەکانی دووبارە دانانەوەی مامۆستایانی وانەبێژی راگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە بە پێی ئەو رێکارانە مامۆستایانی وانەبێژ لە ناوەندەکانی خوێندندا دووبارە وانە بڵێنەوە.

لە راگەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، مامۆستایانی وانەبێژ دەتوانن بە پێی چەند رێکارێک دووبارە وانە بڵێنەوە و پێویستە ناوەندەکانی خوێندن بەپێی ئەو رێکارانە دووبارە دایان بنێنەوە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێکارەکانی دووبارە دانانەوەی مامۆستایانی وانەبێژی راگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە بە پێی ئەو رێکارانە مامۆستایانی وانەبێژ لە ناوەندەکانی خوێندندا دووبارە وانە بڵێنەوە.

وەزارەتی پەروەرەدەی هەرێم رێکارەکانی دانانەوەی مامۆستایانی وانەبێژی بۆ ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بەشێوەی ٢٠ بڕگە خستەروو:

یەکەم: ئاماژە بە فەرمانی وەزاری ژمارە(٢٤٦) خاڵی (٣)، ٧/٦/ ٢٠٢٢ دوا رێکەوتە بۆ دانانی مامۆستای وانەبێژ، کە فەرمانی کارگێڕی بۆ دەرچووبێت ٢٩ / ٨ / ٢٠٢٢ لەبەرئەوەی ماوەی تۆمارکردن درێژکراوەتەوە لەپاش ئەوڕێکەوتەوە.

بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا دەسەڵاتی دانان و دەرچواندنی فەرمانی کارگێڕی بۆ مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو نابێت و سەرپەرشتیاری هاوڕێی رەخنەگر لەماوەی هەفتەیەک لە ٣١ / ٨ تا ٦ / ٩ دەسەڵاتی هەیە بۆ پێشنیاریدانانی ئەو وانەبێژانە.

پێویستە بەگوێرەی رێنمایی دارایی ژمارە ١٤ ی ساڵی ٢٠٢١ و دانەمەزراوان دەدرێتە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ کە پێویستە پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن فەرمانی کارگێری دەربچێنرێن ، پاش تەواوبوونی ئەو ماوەیە، ئەو دەسەڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەت، هەر فەرمانێکی کارگێڕی پاش ئەو ڕێکەوتە دەربچێت کاری پێناکرێت، خەرجکردنی شایستەی دارایی مانگی ٩/٢٠٢٢ بۆ مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراوی نوێ لە رۆژی دەستبەکاربوونی مامۆستایانەوە دەبێت، واتە لە ١/٩/٢٠٢٢

دووەم: بۆ دانان و دانانەوەی مامۆستایانی وانەبێژ ئەم رێکارانە دەگرنەبەر:

١- هەموو ئەو مامۆستایانەی کە بڕوانامەکانیان کۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەت وباخچەی مندااڵن وپەروەردەی وەرزش، دایانبنێنەوە بە مەرجێک بە گوێرەی رێنمایی پێویست بێت و ڕەچاوی بڕگەکانی ئەم رێکارانە بە تەواوی کرابێت، هەروەها خۆی ئارەزوومەند بێت بۆ بەردەوام بوون بە کاری وانەبێژی، ئەگەر ئارەزووی کرد لەبەردەوام بوون پێویستە فۆڕمی پابەندبوون بەڕێنمایی دارایی ژمارە ١٤ پڕبکاتەوەوپاشان فەرمانی کارگێڕی بۆ دەربچێت.

٢ -هەمووئەومامۆستایانەی کەبڕوانامەکانیان بریتییەلەکۆلێژەکانی (ئاداب – زمان – زانستەمرۆڤایەتیەکان -زانستە کۆمەڵایەتیەکان – زانست) و لەئیستادا مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراون، بە پێی ئەم مەرجانە دادەمەزرێن:

آ- دەبێتخولی شیاندنی پەروەردەی بینیبێت یان بیبینێت وەک ئەوەی بۆی دیاری دەکرێت،کە سوودیشی دەبێت و ئەوانیش بڕاوانامەکانیان هاوشێوەی کۆلێژەکانی پەروەردە سوودیان لێوەردەگیرێت.

ب – پێویستەفۆرمی پابەندبوون بەڕێنمایی دارایی ژمارە ١٤ ی ساڵی ٢٠٢١ پڕبکاتەوەوپاشان فەرمانی کارگێڕی بۆ دەربچێت، هە،وو ئەو مامۆستایانەی دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵن دانانەوەیان بە پێی ئەم مەرجانە دەبێت: .

آ – پێویستە خولیشیاندنی پەروەردەی بینیبێت وەک ئەوەی بۆیدیاریدەکرێت و لەقۆناغیبنەڕەتی دابنرێت نەک ئامادەیی.

ب – پێویستە فۆڕمی پابەندبوون بەڕێنمایی دارایی ژمارە ١٤ ی ساڵی ٢٠٢١ پڕبکاتەوە پاشان فەرمانی کارگیڕیانبۆ دەردەچێت.

دەرچوانی کۆلێژەکانی ئامار و ئابووری بەم مەرجانە دادەنرێنەوە:

آ- پێویستە خولی شیاندنی پەروەردەی بینیبێت وەک ئەوەی بۆی دیاری دەکرێت.

ب- ئامارلەبنەڕەتی دەتوانێت بیرکاری بڵێتەوە، ئابووریش لەئامادەیی دادەنرێن یان دادەندرێنەوە.

ج- پێویستە فۆڕمی پابەندبوون بەڕێنمایی دارایی ژمارە ١٤ ی ساڵی ٢٠٢١ پڕبکاتەوە و پاشان فەرمانی کارگێڕیان بۆ دەربچێت.

لەدانانەوەی وانەبێژان یان دانانی وانەبێژی نوێ، ڕەچاوی ئەم مەرجانە دەکرێت:

آ – دانانەوەی ئە ومامۆستایانەی وانەبێژن لە ئێستادا : ئەوانەی پێویستن و لە ئێستادا مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراون ودەرچووی کۆلێژەکانی پەروەردەو پەروەردەی بنیات وپەروەردەی وەرزش وباخچەی مندااڵن و دەرچووی کۆلێژەکانی ئاداب - زمان - زانست– زانستەمرۆڤایەتیەکان - زانستەکۆمەڵایەتیەکان – کشتوکاڵ – ئامار – ئابووری – شەریعە بۆبابەتی پەروەردەی ئیسالمین پاشان دیبلۆمی پەروەردەیین بەگوێرەی رێنمایی و برگەکانی ئەم رێکارە دایانبنێنەوە وپەروەردەی قەزا، فەرمانی کارگیێرییان بۆ دەربچێت بێ پرکردنەوەی فۆرم ، بەڵام دەبێت لە چوارچێوەی پێویست بن و قوتابخانەکەی نوسراوی بەڵگەداربکات بۆ پەروەردەی قەزا وەک لەبڕگەی هاوپێچدا ڕوونکراوەتەوە، پاشدەرچووانی کۆلێژئینجا دەرچوانی بڕوانامەی دبلۆمی پەروەردەیی دادەندرێنەوە

ب- لەدانانی نوێ: پێشەنگێتی بۆ دەرچوانی (کۆلێژ - دبلۆمی بااڵ – ماستەر – دکتۆرایە) پاشان بۆ کۆلێژەکانی (پەروەردە و پەروەردەی بنیات و پەروەردەی وەرزش وباخچەی مندااڵن) پاشان کۆلێژ و بەشەکانی (ئاداب -زمان - زانست

زانستە مرۆڤایەتیەکان - زانستە کۆمەاڵیەتیەکان – کشتوکاڵ – ئامار – ئابووری – شەریعە بۆ بابەتی پەروەردەی ئیسلامی) ، هەروەها کوڕ و کچی شەهید و ئەنفال کە هەڵگری بڕوانامەی پەروەردە یان پەروەردەی بنیات یان پەروەردەی وەرزش و باخچەی مندااڵن یان ئاداب و زمان و زانستە کۆمەڵایەتیەکان و زانستە مرۆڤایەتییەکان یان کشتوکاڵ یان ئامار یان ئابووری یان دپلۆمی پەروەردەیی بن بە بێ مەرجی زانستەمرۆڤایەتیەکان یان کشتوکاڵ یان ئامار یان

ئابووری یان دبلۆمی پەروەردەیی بن، بەبێ مەرجی ساڵانەی خزمەت و نمرە دادەنرێت بە مەرجێک پێویستی بە راژە نەبێت.

ج– لەدانانی وانەبێژی نوێ ئەم پێوەرانە جێبەجێدەکرێن.

ئەگەر وانەبێژی لادراوبێت و ئەزموونی هەبێت

ساڵی دەرچوون

کۆنمرەی دەرچوون

شوێنی نیشتەجێبوون

باری خێزان

پابەندبوون بەڕێنمایی دارایی ژمارە ١٤ ی ساڵی ٢٠٢١ .

سێیەم : هەڵوەشانەوەی فەرمانی کارگیڕی ئەو وانەبێژانەی ئێستا کە لەگەڵ بڕگەکانی خاڵی دووەم ناگونجێت، هەروەهاهەموو ئەو وانەبێژانەی ڕەزامەندی وەزارەتیان بەدەستنەهێناوە.

چوارەم: ئەوانەیلەدوایدەرچوونی ئەم ڕێکارانە وانەبێژیان هەڵدەوەشێتەوە، تا کۆتایی مانگی ٨ ی ٢٠٢٢ شایستەیداراییان بۆ خەرج دەکرێت، لەپاش ئەوە شایستەی داراییان بۆ خەرج ناکرێت، جگە لەو وانەبێژانەی گوندە دوورە دەستەکان کە شوێنگرەوەیان نییە و وا پێویست دەکات دابنرێنەوە.

پێنجەم: لەکاتی تێکەڵکردنی قوتابخانەکانی ئاوارە سووریەکان بەقوتابخانەکانی وەزارەت هەمان ڕێکارەکانی ئەم گشتاندنە و ڕێنمایی دارایی ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٢١ یان بەسەردا جێبەجێدەکرێت.

شەشەم: بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردنی بنەڕەتی پێویستە ڕەشنووس ی ڕێنماییەک تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژی

قوتابخانەکانی سابیسوبەهرەداران ئامادە بکات وئاراستەی وەزارەتی دارایی بکرێتبۆ ڕەزامەندی.

حەوتەم: لە پۆلی ١ تا ٦ ی بنەڕەتی ئەگەربەشەوانەی وانەیەکمایەوەویەکێک یان چەند مامۆستایەکی میالک بەشەوانەی

خۆیانتەواونەکردبووکە ٢٤ بەشەوانەیە،بۆ تەمەنیسەروپەنجاساڵ٢٢ بەشەوانەیە، پێویستە ئەو بەشەوانە ماوانەیان

پێبدرێتوناکرێ تمامۆستای وانەبێژی دانەمەزراوی بۆ دابنرێت.

هەشتەم: لەسنووری گەڕەکێکی نیشتەجێبوون ئەگەر چەند باخچەیەکیان قوتابخانەیەکیان خوێندنگەیەک هەبوو، لەیەکێکیان چەند باخچەوقوتابخانەو خوێندنگەکانی ئەوگەڕەکە مامۆستای میالکی زیادە هەبوو پێویستە بەڕێوەبەرایەتی

پەروەردەی قەزا ئەومیالکە ڕێکبخاتەوە و ئەو بەشەوانانەی کەدەمێننەوە بۆ وتنەوە بەومامۆستا زیادەمیالکانە بسپێردرێت و لە سنووری گەڕەکەکەداومامۆستای وانەبێژی دانەمەزراوی بۆ دانەنرێت.

نۆیەم: دانان و دانانەوەی مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو لە پەیمانگە حکومیەکانی سەر وەزارەتی پەروەردە بەگوێرەی

پێویستی دەبێت و لە دەسەاڵتی تەنها بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگەکان دەبێت، بەاڵم ناردنی لیستی شایستەی داراییان وەک

ساڵی خو ێندنی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ لەالیەن پەیمانگەکانەوە دەبێت.

دەیەم : ناردنی لیست یشایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بە هەمان فۆڕمەکانی ساڵی ڕابردوو ٢٠٢١ – ٢٠٢٢دەبێت و لەهەمان ئەو رێکەوتانەی کە پێش تر دیاریکراون، نابێت هیچ پەروەردەیەک دواخستن و کەم و کوڕی هەبێت لەم بابەتەدا.

یازدەیەم: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان پابەندن بە ڕێکخستنەوەی میلاکی مامۆستایانی باخچەی مندااڵن وەک لە فەرمانی وەزاری ژمارە (٣٢١) لە ٢/ ٧/ ٢٠٢٢ ئاماژەی پێدراوە پاش ڕێکخستنەوەی میلاک و جێبەجێکردنی فەرمانی وەزاری ئاماژەپێکراو وانەبێژ دادەنێن بە هەمان ڕێکارو هەمان ئەوپسپۆڕیانەی ئاماژەی پێدراوە کە بریتین لە: (مامۆستایانی بابەتاکانی زمانی کوردی و ئینگلیزی و پەروەردەی وەرزش و پەروەردەی هونەر و پسپۆڕی باخچەی منداڵانن) هاوکات هەڵگری بڕوانامەی دپلۆمی پەروەردەیی لە زمانی کوردی و ئینگیلیزی و باخچەی منداڵان و پەروەردەی وەرزش و هونەرن.

دوازدەهەم :دانانی وانەبێژانی پەروەردەی تایبەت بەگوێرەی ئەم پێوەر و مەرجانەدەبێت:

١-دەرچووی پەروەردەی بنیات بەشی پەروەردەی تایبەت بێت.

٢ - بەگوێرەی ژمارەی خاوەن پێداویستی تایبەت دەبێت لەناو قوتابخانە.

٣-دانانی مامۆستای وانەبێژی پەروەردەی تایبەت بەگوێرەی ئەم بنەمایانە دەبێت:

ساڵیدەرچوون لەزانکۆ .

کۆنمرەی دەرچوونی لەزانکۆ .

ئەزموون و شارەزایی .

شوێنی جوگرافی .

باری خێزانی.

٤ -بەشەوانەکانیان بەم جۆرە بۆ ئەژمار دەکرێت:

بەگوێرەی سیستمی قوتابخانەی بنەڕەتی و خوێندنگەی ئامادەیی ساڵی ٢٠٠٩، ٢٤ بەشەوانە دەبێت.

پێویستە خشتەی تایبەتی خۆی ئامادەبکات لەگەڵ بەشەوانەی قوتابخانەکە.

دەبێت مامۆستای وانەبێژ لە بابەتەسەرەکیەکانی وەک (زانست،بیرکاری) لەگەڵ قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت بێت.

ئەگەر قوتابی خاوەن پێداوستی تایبەت زیاتر لەیەکقۆناغ هەبن، پێویستە بەگوێرەی خشتەی تایبەت دابنرێت.

ئەگەر ژووری سەرچاوە هەبێت، مامۆستای تایبەت دەتوانێت لەڕێگەی بەکارهێنانی هۆیەکانی فێرکردنی پەروەردەی تایبەت کۆبکرێنەوە و ئاستیان بەرزبکرێنەوە بۆ ئەوبابەتانەی قوتابی تیایدا ئاستی لاوازە،پاشان ناردنی ئاماری قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بڕیار دەدەین و چەند پشک بۆ هەرپەروەردەیەکی گشتی دیاریدەکرێت بۆ دانانی مامۆستای پەروەردەی تایبەت بە وانەبێژ، لەبەر ئەوە تەنها دەتوانن فۆڕم بدەن بە دەرچووانی پەروەردەی تایبەت نەک دانانیان چونکە دانانیان پاش دیراسە دەبێت.

٥ -لە سنووری گەڕەکێکدا بەنموونەئەگەر ٤ قوتابخانە هەبێت، ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزایەکە داوا لەدایکان و باوکان بکات کە ٢ قوتابخانە دیاریکراوی گەڕەکەکەکە منداڵەکانیان لەوێ تۆماربکەن یان درێژە بدەن بە خوێندن و بۆ ئەو دوو قوتابخانەیە مامۆستای وانەبێژی پەروەردەی تایبەت دادەنرێت نەک لە هەر چوار قوتابخانەکە.

سیازدەهەم : دانان و دانانەوەی مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو لە هەموو حاڵەتێکدا نابێت بەشە وانەکانی لە ١٢ بەشە وانە کەمتر بێت.

چواردەهەم : ئەگەربەنموونە لەقوتابخانەیەک٢٤بەشەوانەی کوردی کەم بووناکرێت دابەش بکرێت بەسەر ٢ مامۆستا یان ٣ مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو بەڵکو تەنها دەدرێتە یەک مامۆستا، لە ٢٤ بەشەوانە زیاتر بوو تەنها ئەو مامۆستای وانەبێژە دانەمەزراوە دەیڵێتەوە.

پازدەهەم : ناکرێت مامۆستایەکی وانەبێژی دانەمەزراو لە دوو قوتابخانەی جیاواز وانەبڵیتەوە، جگە لەوانەی ناوچەی دوورە دەستن و پسپۆڕیان دەگمەنە پسپۆڕی دەگمەن بەگوێرەی سنوری پەروەردەیەک بۆ پەروەردەیەکی تر دەگۆڕدرێت لەو سنورەداو بەڕێوەبەری پەروەردە بەپێویستی دەزانێت، لەو حاڵەتەدا ئەگەر هیچ وانەبێژێکی دیکە نەبوو دەکرێت ئەومامۆستا وانەبێژە دانەمەزراوە لەدووقوتابخانە یان زیاتر وانەبڵێتەوەو شایستەی دارایی هەردوو قوتابخانەکە یان زیاتری بۆ خەرجبکرێت واتە دەوامی جیاواز لەڕووی کاتەوە هەرچەندە ئەگەرهەمان ناوی کارگێڕیان هەبێت.

شازدەهەم : شایستەی دارایی وانەبێژان بەگوێرەی ڕێنمایی دارایی ژمارە ١٤ ی ساڵی ٢٠٢١ ی وەزارەتی دارایی خەرج دەکرێت بەڕەچاوکردنی بڕگەکانی ئەم ڕێکارانەی کەگشتاندنمان پێکردووە.

حەڤدەهەم: هەموو باخچە و قوتابخانە و پەیمانگەیەک پێویستە فۆڕمی بەراوردکاری بەشەوانەی مامۆستایانی میلاک و مامۆستایانی وانەبێژانی هەبێت، ئەرکی هاوڕێی ڕەخنەگرە کە وردبینی بکات لە درووستی فۆڕمەکە و بەرپرسیار دەبێت،بەرامبەر زانیاریەکانی هاتوو لەفۆڕمەکە.

هەژدەیەم: لەکاتی لابردنی مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو بەهۆی پێویست نەبوونیان بە ڕاژەکەی، هەر کات پەروەردە پێویستی هەبووبەمامۆستای وانەبێژی دانەمەزراوپێویستە ئەولەویەت بدەنە ئەو مامۆستا وانەبێژانەی کە لادراون، بەهۆی هاتنەوەی میلاک بەمەرجێک کە پسپۆڕیەکەی ئەوپسپۆڕیانەبێت کە لەم ڕێکارانە ئاماژەیان پێدراوە.

نۆزدەیەم: فۆڕمی تۆماری بەراوردکاری پێویستە تا ٢٩ ی ٩ ی ٢٠٢٢ لە سیستەمی ئی پەروەردە(E- parwarda)تۆمار بکرێن.

بیستەم: لە دانانی مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراو کە بڕوانامەکەی لەو بڕوانامەیە بێت کە لەناو ئەم ڕێکارانە هاتووە لە گوندەکاندا، پێویستە ئەولەویەت بدرێتبە دەرچوانی دانەمەزراوی دانیشتووی گوندەکە.


PM:05:22:08/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت