بەردی بناغەی دروستكردنى پڕۆژه‌ى دوو پرد لەشارى هەولێر دانرا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە به‌گوژمه‌ى 792 ملیۆن و 272 هەزار دینار بەردی بناغەی دروستكردنى پڕۆژه‌ى دوو پرد لەشارى هەولێر دانرا.


بەشی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای هەولێر، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 8 ی ئابی 2022، لەژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەڕێورەسمێکدا بەگوژمەى (792 ملیۆن و 272 هەزار دینار)، بەردى بناغەى دروستکردنى پڕۆژەى دروستکردنى دوو پرد لەنزیک مزگەوتى بیلال خەیلانى و نزیک شارى زیلان لەشارى هەولێر دانرا، کە لەلایەن کۆمپانیاى ئارام جێبەجێدەکرێ و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش (120) ڕۆژه‌.

 پارێزگارى هەولێر لەبارەى دروستکردنى هەردوو پردەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دروستکردنى ئەم دوو پردە جگه‌ له‌وه‌ى کاریگەرى دەبێت لەسەر کەمکردنەوەى لافا، ئاسانکاریش دەبێت بۆ هاتووچۆى هاوڵاتییان، هیوادارین بەگوێرەى ئەو پلانەى کە دارێژراوە هەردوو پڕۆژە لەلایەن کۆمپانیاى جێبەجێکارەوە لەماوەى دیاریکراوى خۆیدا بەکۆتا بێت.

ئومێد خۆشناو هەروەها وتیشی، "ئەمساڵ بۆپێشگرتن لەدووبارە ڕوونەدانەوەى لافاو چەندین ڕێکار و پڕۆژە لەسنوورى پارێزگاى هەولێر دەستپێدەکرێت، کە لەم چەند ڕۆژەى داهاتوودا لەڕێگەى پیرمام و نزیک لەو شارانەى کە لەساڵى ڕابردوودا لافاویان تێیدا ڕوویدا، هەروەها لە بنەسڵاوە، ئەوە جگە لەوەى چەند شوێنێکى تر چەند بەرنامەیەکى دیکەمان هەیەکە لەمنزیکانە دەستیان پێدەکرێت لەوانە کردنەوەى سەرەمەنهۆڵەکان لەناو شارى هەولێر، بەدڵنیاییەوە هەموو ئەو پڕۆژانەش ئامانج لێى کردنەوەى ڕێرەوەکان و پێشگرتنە لەدووبارە ڕوونەدانەوەى لافاو".


PM:02:29:08/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو