بە ڤیدیۆ.. هونەرمەندێکی بەنگلادیشی بەهۆی دەنگە ناخۆشەکەیەوە دەستگیرکرا
وێنەی هونەرمەندە بەنگلادیشییەکە
وێستگەنیوز_
هەرچەندە زۆرینەی هونەرمەندانی جیهان بەهۆی بەهرە و دەنگە خۆشەکەیانەوە بەناوبانگ دەبن، بەڵام گۆرانیبێژی بەنگلادیشی هیرۆ ئالۆم، بەهۆی نەبوونی بەهرە و دەنگ ناخۆشییەوە دەستگیرکراوە.
ئەو گۆرانیبێژە لەم چەند رۆژەی رابردوودا، لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراوە و داوای لێکراوە هەرگیز گۆرانی نەڵێتەوە.
هیرۆ ئالۆم بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاندووە، "لە رووی دەرونییەوە روخاوم، ناچارکرام بەڵێننامە پربکەمەوە و داوای لێبووردن لە خەڵکی بکەم و بڵێم هەرگیز گۆرانی ناڵێمەوە."
PM:02:24:08/08/2022
ئهم بابهته 5924
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت