10 باشترین و خراپترین شوێنی ژیان بۆ 2022 راگەیەندرا


وێستگەنیوز_

دەستەی ئابووریناسی جیهانی بەپێی راپۆرتێکی پێوەرەکانی تەندروستی جیهانی، 10 باشترین و خراپترین شوێنی ژیانی لە ساڵی 2022 بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکەی تەندروستی جیهانیدا ئاماژە بەوەکراوە، شارەکانی وڵاتانی ئەسکەندەنافی بەهۆی سەقامگیری و ژێرخانی باشی ناوچەکەوە، زاڵن بەسەر لیستی ئەو شارانەی کە هاوڵاتییان دەتوانن بۆ ژیان هەڵی ببژێرێت.

دانیشتوانی ئەو شارانە بیمەی تەندروستی و ژیانێکی دەستەبەرکراویان هەیە و بە ئاسانی دەتوانن ئەو کارە بکەن کە خۆیان دەیانەوێت. هەروەها چەندین لایەنی رۆشنبیری و خۆش رابواردن. لە لیستەکەدا، بە تایبەتی وڵاتانی نەمسا و سویسرا کە پێوەرەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ساڵ لە دوای ساڵ گوزەران و خزمەتگوزارییان زیاد دەکات.

هەرچەندە لە لیستەکەدا ناوی 18 وڵات هەیە، بەڵام لە ریزبەندی 10 یەکەمین شارەکان، هیچ شارێکی ئەمریکا تیادا نییە. 

هاوکات ڤیەننا و نەمسا، باشترین شوێنی ژیانن لە جیهاندا. بەسەر 100 نمرەدا دابەشکراون و تێیدا بەم جۆرە نمرەیان پێدراوە.

سەقامگیری: 95

چاودێری تەندروستی: 83.3

کولتوور و ژینگە: 98.6

پەروەردە: 100

ژێرخانی وڵات: 100

ڤیەننای پایتەختی نەمسا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا وەک باشترین شوێنی ژیان لە جیهاندا. ئەمەش سێیەم جارە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، بەو پێیەی لە ساڵانی 2018 و 2019  پێشەنگی گرتووە، بەڵام لە ساڵی 2021 دابەزی بۆ پلەی 12.

لێرەدا 10 شوێنی دیکەی شایستە بۆ ژیان هەڵبژێردراوە کە پێکهاتووە لە:

کۆپنهاگن، دانیمارک

زیوریخ، سویسرا

کالگاری لە کەنەدا

ڤانکۆڤەر لە کەنەدا

جنێڤ، سویسرا

فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا

تۆرۆنتۆ لە کەنەدا

ئەمستردام، هۆڵەندا

ئۆساکا، ژاپۆن و مێلبۆرن، ئوسترالیا 

لە ریزبەندییەکەدا دەڵێت، دیمەشق خراپترین شوێنی ژیانە لە جیهاندا بە جۆرێک بەم پییەی خوارەوە پۆلێن کراوە:

ڕیزبەندی گشتی: 172

سەقامگیری: 20

چاودێری تەندروستی: 29.2

کولتوور و ژینگە: 40.5

پەروەردە: 33.3

ژێرخان: 32.1

هەروەها 10 خراپترین شوێن بۆ ژیان پێکهاتووە لە:


تاران، ئێران

دووالا، کامێرون

هەرارێ، زیمبابۆی

داکا، بەنگلادیش

پۆرت مۆرسبی، 

کەراچی، پاکستان

جەزائیر، جەزائیر

تەرابلوس، لیبیا

لاگۆس، نەیجیریا

لاگۆس - پایتەختی رۆشنبیری نەیجیریا - ئەو لیستەی دروستکردووە، چونکە بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەو لیستە بە تاوان و تیرۆر و نائارامی مەدەنی و رفاندن و تاوانی دەریایی ناسراوە.


PM:01:48:08/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 4516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو