دادگای کەرخ سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر چوار تۆمەتباری هێرشەکەی فرۆکەخانەی بەغدا سەپاند
وێنەی یەکێک لەو فرۆکانەی هێرشەکەی کرایەسەر
وێستگەنیوز_
دادگای تاوانەکانی کەرخی عیراقی، سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر چوار كه‌سدا سه‌پاند، كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك موشه‌كیان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كردبوو. به هۆی هێرشه‌كه‌وه دوو فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانی عێراق زیانیان به‌ركه‌وتبوو.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، رۆژی 28ی كانوونی دووه‌می 2022، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كران و مووشه‌كه‌كان به‌ر رێڕه‌وی فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتن، ته‌نیا زیانی ماددیان لێكه‌وته‌وه.
پاشان، دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ، دوێنێ یەکشەممە سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر چوار كه‌سدا سه‌پاند، كه تۆمه‌تی هێرشه‌كه‌یان له‌سه‌ر ساغ بووه‌ته‌وه.
هاوکات، ئه‌مه یه‌كه‌م بڕیاری سزادانه، كه په‌یوه‌ست بێت به‌و هێرشه موشه‌كیانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا كراونه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا.
بڕیاره‌كه‌ی دادگا به پشتبه‌ستن به حوكمه‌كانی مادده‌ی چواری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌رچووه.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندینجار ئامانجه سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له به‌غدا كراونه‌ته ئامانج. ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ئه‌و گرووپ و ملیشیا چه‌كداریانه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه نزیكن له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
AM:08:46:08/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 2100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت