هاووڵاتییه‌ك له‌ شاره‌زوور به‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ كوژرا


وێستگه‌نیوزـ

نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی ئابی 2022، لەناحیەی زەڕایەنی قه‌زای شاره‌زوور هاووڵاتییەک به‌ دەستڕێژی گوللە گیانی له‌ ده‌سدا.


پەیامنێری وێستگەنیوز لە شارەزوور رایگەیاند: ئه‌و هاووڵاتییه‌ کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناحیەی زەڕایەنی سەر بەقەزای شارەزوور تەقەی لێکراوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

پەیامنێری وێستگەنیوز وتیشی: "کەسەکە تەمەنی 36 ساڵەو ناوی محەمەد عەلی_یە، تائێستاش هۆکاری کوشتنەکەی ئاشکرا نەبووە".

هاوکات کەمال ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید ڕووف بەگ رایگەیاند: کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان کەئاسەواری فیشەک بەسنگیەوە بووە، پاش رێکارە پزیشکیەکان تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا بۆ توێکاری.


PM:01:13:07/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 3836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو