له‌ پارێزگای زیقار سێ رۆژی دیكه‌ كرایه‌ پشووی فه‌رمی

‌سەنتەری پارێزگای زیقار. فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌نیوزـ

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، لە دامودەزگا حکومییەکانی پارێزگای زیقار سێ رۆژی دیکە کرایە پشووی فەرمی.


پارێزگای زیقار لە باشووری عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و نەبوونی كارەباوە لە پارێزگای زیقار رۆژانی یەكشەممە، دووشەممە و سێشەممە لە دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمییە جگە لە كەرتی تەندروستی، پەروەردە و ئەمنی.

لە کۆتایی هەفتەی رابردووەوە شەپۆلێکی گەرما عیراقی گرتووەتەوە، لەماوەی چەند رۆژی رابردووشدا لە ناوەڕاست و باشووری عیراق پلەی گەرما 50 پلەی سیلیزی تێپەراند.


AM:10:32:07/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت